English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گومانباری هۆلۆکۆست دیپۆرت کرایەوە
2018-08-21 [11:42 AM]

ZNA - هەولێر


دواهەمین کەسی زیندوو کە گومانبارە بە تێوەگڵان لە هۆلۆکۆست یان سووتاندنی جووەکان، لە ئەمریکاوە بۆ ئەڵمانیا دیپۆرت کرایەوە.

یاکیف پالی ٩٥ ساڵ ئەمڕۆ لە خانووەکەی خۆی لە نیۆیۆرکەوە بۆ فرۆکەخانە و لەوێشەوە بۆ ئەڵمانیا گواسترایەوە.

 یاکیف پالی، لە سەردەمی ئەڵمانی نازیدا لە پۆڵەندا کاری پاسەوانی زیندان و کەمپەکانی تایبەت بە جووەکان بووە.

دانی بەوەش ناوە بۆ گەیشتن بە ئەمریکا درۆی کردووە و ٢٥ ساڵ پێش ئێستا لەکاتی لێکۆڵینەوەکان خۆی بە جووتیارێک لەماوەی جەنگی جیهانی دووەمدا پێناسە کردووە.

لەبەر ئەم داننانەش لە ساڵی ٢٠٠٣ هاووڵاتیبوونی ئەمریکایی لێ سەندرایەوە، بەڵام هیچ وڵاتێکی ئەوروپی رازی نەبوو ئەو وەربگرێت. ئەو دوای زنجیرەیەک دانوستانن نێوان کاربەدەستانی ئەمریکا و ئەڵمانیا ئەمڕۆ بۆ ئەڵمانیا دیپۆرت کرایەوە.





ئەم هەواڵە 6346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad