English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە کوشتنی کونسڵانەوە بۆ کوشتنی رۆشنبیران
2016-01-18 [11:57 AM]

نووسینی: ئازا حەسیب قەرەداخی


کە تۆمارە دەنگییەکەی نەوشیروان مستەفا بڵاو بۆوە و ھەڕەشەکردنی بە کوشتنی کونسڵان و فڕاندنی ئەندازیارانی بیانی کەوتە بەر گوێی خەڵکی کوردستان، گۆڕانخوازان و دواعشەکانی ناو کوردستان وتیان ئەمە دروستکراوی پارتییە. بەڵام خۆ نامەکەی دلاوەری حاجی عوسمان فەرماندەی یەکینە چەکدارە نھێنییەکانی حەرەکەی گۆڕان بۆ ڕێکخەری گشتی کە پێی رادەگەیەنێ یەکینەکان ئامادەن بۆ راپەڕینی چەکداریی!!، حەقیقییە و پارتی دروستی نەکردووە؟!
راگەیەنراوەکەی علی حەمە ساڵح و سۆران عمر کە داوای بەرپاکردنی پشێوی گشتی دەکەن، حەقیقییە و پارتی دروستی نەکردووە؟!
خۆ بانگەوازەکەی سایتی ڕۆژ گول کە عبداللەی مەلا نوری و براکەی بەڕێوەی دەبەن و زمانحاڵی حەرەکەی گۆڕانە، بۆ کوشتنی ھەردوو مێدیاکار و رۆشنبیر ئازاد تۆفیق و سەرۆ قادر راستەقینەیە و پارتی ھەڵینەبەستووە؟! 
ئەمانە و ھەزاران شتی دیکەی لەمجۆرە بانگەوازی فاشییانەن بۆ شەڕی ئەھلی و فەوزای گشتی و تەکفیر و تاوانی کوشتنی بە عەمد لەگەڵ سەبق و ئیسرار. ھاندەران و رێکخەرانی، ھەڕەشەکەران و جێبەجێکەرانی دیار و ناسراون و شوێن و ناونیشانیان زانراوە. 

بۆیە پرسیار دەکەم؛ 
یەکەم: ئاسایشی سلێمانی بۆچی لە دلاوەری حاجی عوسمان بێدەنگە و ھیچ ناکات؟! خۆ ئەم کابرایە بیرمەند نییە بیروڕای ھەبووبێ. ئەم کابرایە ناسراوە و خۆی یەکینەکانی چەکدارکردووە و روژی ٢٠ی ئەم مانگەشی دیاری کردووە بۆ عوسیانی چەکداری و بەرپاکردنی شەڕی ئەھلی. کە کردیشی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیاندا دەیکات. کە یەکەم فیشەکی تەقاند لەو سنوورەدا یەکەم کەس دەکوژێ و یەکەم بینایە دەسووتێنێ.. یەکەم رۆشنبیر و مێدیاکار کە تیرۆری دەکات ئەندامی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی دەبێ؟!
دووەم: ئاسایشی گەرمیان بۆ ھیچ بەرامبەر بە عبداللەی مەلا نوری و براکەی ناکات کە ھەڕەشەی کوشتن لە دوو مێدیاکار و رۆشنبیر دەکەن؟!

سێیەم: میترۆ بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان، ساندیکای ڕۆژنامەنووسان لقی سلێمانی، بۆ لە ئاستی ھەڕەشەکردنی کوشتن بەرامبەر دوو مێدیاکار و رۆشنبیر کە غەیری نووسین و قسەکردن و دەربڕینی بیروڕا ھیچی تریان نەبووە و نەکردووە، بۆ بێدەنگن؟! بۆ بەیاننامەیەکتان دەرنەکرد؟! بۆ کەمپینێکتان رێکنەخست؟!

چوارەم: رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و رێکخەرانی کەمپینەکان و داکۆکیکەران لە ئازادییەکان بۆ ناجووڵێن؛ وا دوو رۆشنبیر ھەڕەشەی کوشتنیان لێ دەکرێ. ھەڕەشەی بەرپاکردنی شەڕی چەکداریی کۆڵان بە کۆڵان لە شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکرێ. ھەڕەشەی ھەڵتەکاندنی سەقامگیریی ئەمنییەت دەکرێ لە کاتێکدا داعش مرخی بۆ ھێرش خۆش کردووە؟! حەشدی شەعبی چاوی بڕیوەتە ناوچەی کوردان بۆئەوەی ئەوە بکەن کە داعش دەستی پێ رانەگەیشت بە کوردانی بکات؟! بۆ ھیچ ناڵێن؟!

پێنجەم: رێبین ھەردی، شوان محمد، مەریوان وریا قانیع، ئاراس فەتاح، کمال رەئوف و توانا عوسمان و چەندینی دیکە لەوانەی زۆر دەنووسن و دەڵێن لەبارەی ئازادی و قبوڵکردنی جیاوازییەکان، وا ھەڵسوڕاوەکانی بزووتنەوەکەتان خۆیان پڕ چەک کردووە و بەرنامەی شەڕی ئەھلی و تیرۆرکردنی نووسەران و ڕۆشنبیران و مێدیاکارانیان داڕشتووە و دوای دوو ڕۆژی تر جێبەجێی دەکەن. بە ناو و وێنە سەرۆ قادر و ئازاد تۆفیقیان دەستنیشان کردووە کە دەبێ بکوژرێن، ئێوەش بێ دەنگن!!
دادوەری گشتی: ئایا ئەمانە بەڵگەی تاوانی عەمد نین؟! دەلیلی ھاندانی شەڕی ئەھلی نین؟! بەڵگەی بەرجەستە نین بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی؟! بۆچی ناجووڵێی؟!
چاوەڕێی وەڵامتان نیم بەڕێزان، چاوەڕێی ئیش و رێکاری یاسایی و سیاسی و ئەخلاقیتان دەکەم. ھەموو بەڵگەکانیش لەبەر دەستتان و راستەقینەن.





ئەم هەواڵە 3499جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad