English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیک جۆناس و پریانکا چۆپرا ژیانی هاوژینی پێکدێنن
2018-08-19 [02:30 AM]

ZNA – هەولێر


گۆرانیبێژی ئەمریکی، نیک جۆناس و خانمە ئەکتەری هیندستان، پریانکا چۆپرا، لە دوای پەیوەندییەکی کورتخایەن، دەستگیرانداری خۆیان راگەیاند.

 

بەم بۆنەیەوە ئەو دوو خۆشەویستە جلوبەرگی هیندیان پۆشی و وێنەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردەوە.

 

هەرچەند مانگێک بەر لە ئێستا دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە ئەو دوو خۆشەویستە بوونەتە دەستگیرانداری یەکتر، بەڵام ئەوان ئێستا هەواڵەکەیان بڵاوکردەوە و تاوەکو ئێستا کاتی زەماوەندی هاوژینیان ئاشکرا نەکردووە.

 

چۆپرا لە ساڵی 2000ـدا نازناوی شاجوانی جیهانی وەرگرت و تاوەکو ئێستا بەشداری لە زیاتر لە 50 فیلمی سینەماییدا کردووە، جگە لە چەند بەرهەمێکی هۆلیوود.

 

جۆناس تەمەنی 25 ساڵە، واتە 10 ساڵ لە چۆپرا بچووکترە.

 





ئەم هەواڵە 2455جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad