English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆن بۆڵتن: تورکیا هەڵەیەکی گەورەیی کرد بە ئازادنەکردنی قەشە برونسۆن بەبێ مەرج
2018-08-22 [06:10 AM]

ZNA-هەولێر


راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مەریكا رایگەیاند، یارمەتییە داراییەکانی قەتەر کاریگەری لەسەر ئابووری تورکیا نابێت، بەڵکو تەنها ئازادکردنی قەشە ئەمەریکییەکە تەنگەژەکان کۆتایی پێدێنێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌نه‌وه‌يى ئه‌مريكا، جۆن بۆڵتون له‌ چاوپێكه‌وتنێكى تايبه‌ت له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى رۆيته‌رز رايگه‌ياند، "حکوومەتی تورکیا هەڵەیەکی گەورەیی کرد بە ئازادنەکردنی قەشە برونسۆن بەبێ مەرج، هەموو رۆژێک ئەو هەڵەیە دووبارە دەبێتەوە، دەکرێت تەنگەژەکان راستەوخۆ کۆتاییان پێبێت گەر تورکیا قەشەکە بەبێ مەرج ئازادبکات".

بۆڵتن دەڵێت، ئەو هەوڵەی قەتەر سوودی نابێت و "بەشی ئەوە ناکات کاریگەری ئابووری دروستبکات".

بۆ یارمەتیدانی ئابووری تورکیا، قەتەر پاکێجێکی ئابووری راگەیاند، کە بەهۆیەوە بە 15 ملیار دۆلار پشتگیری ئەنقەرە دەکات کە ئامانج لێی بەرزکردنەوەی بەهای لیرەبوو.

راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مەریكا ئاشکرایکردووە، هێزه‌كانیان له‌ سووریا ده‌مێننه‌وه‌ تاوەکو ئێران و داعش له‌و وڵاته‌ هه‌بن.





ئەم هەواڵە 4108جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad