English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌حما خه‌لیل: بۆردومانكردنی شه‌نگال به‌ڕێكه‌وتنی نێوان حكومه‌تی عێراق و توركیایه‌
2018-08-22 [06:30 AM]

ZNA-هەولێر


قایمقامی شه‌نگال رایده‌گه‌ێنێ، بۆردومان كردنی شه‌نگال، به‌ ڕێكه‌وتنی نێوان حكومه‌تی عێراق و توركیایه‌.

مه‌حما خلیل، قایمقامی شه‌نگال له‌باره‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شه‌نگال رایگه‌یاندووه‌: ئێمه‌ پێشتر وتبومان نامانه‌وێت شه‌ڕی په‌كه‌كه‌ و توركیا له‌سه‌ر شه‌نگالێكی وێران بێت و "ته‌سفیه‌ی حسابات" بكرێت ، كێشه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌كوردستانی توركیایه‌.

مه‌حما خه‌لیل وتیشی" بۆردومان كردنی شه‌نگال، به‌ ڕێكه‌وتنی نێوان حكومه‌تی عیراق و توركیایه." له‌باره‌ی ده‌نگۆی تۆمه‌تباركردنی هاوكاری هێزێكی نێوخۆیی له‌لایه‌ن هه‌ندێك خه‌ڵك له‌ گیانله‌ده‌ستدانی زه‌كی شه‌نگالی؟ قایمقامی شه‌نگال وتی" به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پارتی و حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بۆردومانه‌ و" شه‌هیدكردنی" (زه‌كی شه‌نگالی)یان ، ئیدانه‌كرد، باشه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن پارتی له‌پشته‌وه‌یه‌، شه‌هیدكردنی هاوڵاتیان له‌ دۆڵی بالیسان و بارزان به‌ بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا، شه‌هیدكردنی شه‌ش پێشمه‌رگه‌ی پارتی له‌ پێشوتر له‌چیای شه‌نگال ئه‌وانه‌ كێی له‌پشت بوو؟ پارتی و حكومه‌تی هه‌رێم له‌شه‌نگال ده‌سه‌ڵاتیان نیه‌ حكومه‌تی عیراق له‌شه‌نگاله‌ ئه‌وان به‌رپرسن ئه‌وه‌جاری یه‌كه‌م نیه‌ توركیا شه‌نگال بۆردومان ده‌كات."

سه‌رچاوه: ده‌نگی ئه‌مریكا





ئەم هەواڵە 3976جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad