English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌بنه‌ هۆكاری دروستبوونی زیبكه‌
2018-08-22 [09:31 AM]

هەولێر _ ZNA


 

زۆربه‌ی گه‌نجان كێشه‌ی بوونی زیبكه‌ له‌ ده‌مووچاویاندا هه‌یه‌ و ده‌ناڵێنن به‌ده‌ستییه‌وه‌، دروستبوونی زیبكه‌ له‌سه‌ر ده‌مووچاو چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه‌ و یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ هه‌ندێك خۆراكن كه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی دروستبوونیان.

ئه‌و خواردننه‌ی خواره‌وه‌ هۆكاری سه‌ره‌كین و هه‌وڵبده‌ خواردنیان كه‌م بكه‌یته‌وه‌.

1- شه‌كر و كاربۆهیدرات
ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ شه‌كر و كاربۆهایدرایتی تێدایه‌ ده‌بنه‌ هۆكاری دروستبوونی زیبكه‌ ، كاربۆهایدرایت ده‌بێته‌ هۆكاری مژینی ڕێژه‌یه‌ك له‌ مادده‌ی ئه‌نسۆلین كه‌ واده‌كات كارلێكی كیمیایی له‌ جه‌سته‌دا دروست ببێت.

2- شیر و به‌رهه‌مه‌كانی
به‌پێی هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ریان خستووه‌ شیر و به‌رهه‌مه‌كانی ده‌بنه‌ هۆكاری دروستبوونی زیبكه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و هۆڕمۆنانه‌ی كه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نیه‌كاندا هه‌ن.

3- په‌له‌وه‌ر و به‌رهه‌مه‌كانی
ئه‌و خواردنانه‌ی له‌ په‌له‌وه‌رگا دروست ده‌كرێن هه‌ندێك هۆڕمۆنی دروستكراوی تێدایه‌ ده‌بنه‌ هۆی زیادبوونی زیبكه‌ .





ئەم هەواڵە 8476جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad