English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك فه‌نزوێلای هه‌ژاند
2018-08-22 [07:11 AM]

ZNA- ھەولێر


دامه‌زراوه‌ی توێژینه‌كانی زه‌مینناسیی ئه‌مریكا  له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 7.3 پله‌ كه‌ناراوه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی فه‌نزوێلای هه‌ژاندووه‌ و له‌ كاراكاسی پایته‌ختیش هه‌ستیپێكراوه‌.

وه‌زیری ناوخۆی فه‌نزوێلا نێسۆر لویس ریڤێرۆڵ رایگه‌یاند، به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بوومه‌له‌رزه‌كه‌ زیانی گیانیی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام بریندار هه‌یه‌ و زیانی مادیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌دووریی 20 كیلۆمه‌تر له‌ باكووری رۆژئاوای شاری یاگواراپارۆوه‌ له‌قووڵایی 123 كیلۆمه‌تردا روویداوه‌.

راگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ ماوه‌ی نزیكه‌ی خوله‌كێكی خایاندووه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ نهۆمی حه‌وته‌می بیناكانیشدا هه‌ستیپێكراوه‌.

وه‌زیری ناوخۆی فه‌نزوێلا نێسۆر لویس ریڤێرۆڵ، له‌ڕوونكردنه‌وه‌یدا بۆ مێدیاكانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بوومه‌له‌رزه‌كه‌ زیانی گیانیی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام بریندار هه‌یه‌ و زیانی مادیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 4069جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad