English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم: هێشتا کۆریای باکور لە چالاکیـیە ناوکیـیەکانی بەردەوامە
2018-08-22 [07:15 AM]

ZNA- ھەولێر


ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆم ڕایگەیاندوە "کۆریای باکور بەردەوامە لە چالاکیـیە ناوەکیـیەکانی سەرەڕای ئەوەی کیم جۆنگ ئون ڕێبەری ئەو وڵاتە لە بەهاری ئەمساڵدا نیازی خۆی بۆ نەهێشتنی چەکی ناوکی لە نیمچە دورگەی کۆریا دەربڕیبوو".

یوکیا ئەمانۆ سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆم  ڕایگەیاندوە "بەردەوامبوونی بەرنامەی ناوکی کۆماری کۆریای گەلی دیموکرات و پەرەپـێدانی جێی نیگەرانیـیەکی زۆرە".

هەرچەندە ئاژانسەکە لە مانگی چواری ساڵی 2009 وە پشـکنەرانی لە کۆریای باکور دەرکراون، بەڵام ئاماژەی بەوەداوە "هەندێک ئاماژە هەن کە دەریدەخەن چالاکی تاقیگەی کیمیای تیشکدار لەو وڵاتە کراون لە نێوان مانگی چوار و سەرەتای مانگی پـێنجی ئەمساڵ، واتە دوای کۆبوونەوەکەی نێوان ڕێبەری کۆریای باکور و سەرۆکی کۆریای باشور لە مانگی چواردا".

ڕاپـۆرتەکە باس لەوەش کردوە "دەزگای یۆنگبیۆن بۆ تاقیکردنەوە ناوکیـیەکان کە لە مانگی دوازدەی ساڵی 2015 وە کاری لێدەکرێت هێشتا بەردەوامە. هەروەها هێشتا کارەکانی دروستکردنی ڕیاکتەری ناوکی ئەوەی بە ئاوی سووک کاردەکات بەردەوامە لەگەڵ لە دەرهێنانی یۆرانیۆم و پـیتاندنی لە دەزگای پـیۆنگسان".

دواتر لە ڕاپـۆرتەکەدا هاتووە "ئەم جۆرە کارانە جێی مەخابنێکی زۆرن، بەو پـێـیەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پـێشێلدەکەن. ئەمانۆ ئامادەیی ئاژانسەکەی دەربڕی بۆ دەسـتکردنەوە بە کارەکانی پشـکنین لە زوترین کاتدا و جارێکی دیکە داوای لە کۆریای باکور کردەوە بە تەواوی پابەندی وابەستیـیە نێودەوڵەتیـیەکانی ببێت".





ئەم هەواڵە 2395جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad