English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەكیم: ناكرێ لە بەرانبەر گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بێدەنگ بین
2018-08-22 [10:58 AM]

ZNA - هەولێر


عەمار حەکیم دەڵێ ناھێڵین ئەمریكا بە گەمارۆكانی بۆسەر ئێران بەرژەوەندیی عێراق بخاتە مەترسیەوە

سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لە وتارێكدا بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە رایگەیاند كە لە ئەگەری زیاد كردنی گوشارە ئابووریەكان بۆسەر ئێران عێراق نابێ بە دەست بەستراوی بمێنێتەوە و داواشی كردووە ئەمریكا پێداچوونەوە بە سیاسەتەكانی بەرامبەر بە تاران بكات.

ھەكیم رایگەیاندووە كە نابێ لەبەرامبەر گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بێدەنگ بین و ھاوكات ئاماژە بەوەش دەكات كە ھەرچەندە گرژی زیاتر بكەوێتە نێو پەیوەندیەكانی ئەمریكا و ئێرانەوە ئەوا بە ئاشكرا كاریگەری لەسەر عێراقیش دەبێ.

بە وتەی ھەكیم پەیوەندی جوگرافی، كۆمەڵایەتی و تاریخی تاران و بەغدای بەیەكەوە گرێداوە و بۆیە رێگە نادەین ئەمریكا بە گەمارۆ خستنە سەر ئێران بەرژەوەندیەكانی گەلی عێراق بخاتە مەترسیەوە.





ئەم هەواڵە 7405جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad