English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕێگایەکی ئاسان بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی کۆڵۆن
2018-08-22 [12:48 PM]

هەولێر _ ZNA


 

هەندێک کەس دوای ماوەیەک لە ڕێگای پشکنینی پزیشکییەوە بۆیان دەردەکەوێت کە تووشی شێرپەنجەی کۆڵۆن بوون، بەڵام نازانن بە هۆی چییەوە تووشی ئەم نەخۆشییە بوون.

سەرەڕای بەرەوپێشچونی چارەسەرەکان لەم ساڵانەی دواییدا، بەڵام هەندێک حاڵەتی نەخۆشی شێرپەنجە هەیە ناتوانرێت چارەسەربکرێت، بەتایبەتی لەو کەسانەی تەمەنیان سەروو 50 ساڵە و پێشینەی ئەم نەخۆشییە لە ئەندامانی خێزانەکەیاندا هەیە.

ئەم نەخۆشیە لە سەرەتادا بێ دەنگە، بەڵام دەتوانیت ئاگاداری هەندێک نیشانەی وەک چالاکی ڕیخۆڵە و سکچون یان قەبزی و ئازاری بەردەوامی سک و هیلاکی و کەمبونەوەی کێش بیت و لەکاتی ئەو نیشانانەدا بە خێرایی سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.

چۆنیەتی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی کۆڵۆن:
بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشییە خۆراکێکی کەم کالۆری و چەوری کەمتر بخۆ، زیاتر سوود لەو خۆراکانە ببینە کە ڕیشاڵیان تێدایە و لە جگەرەکێشان دوور بکەوەرەوە، هەروەها وەرزش بکە و لەگەڵیدا کالسیۆم و ئەسپرین و ڤیتامین "دی" بخۆ.

شێرپەنجەی کۆڵۆن سێهەم بەربڵاوترین جۆری شێرپەنجەیە لە جیهاندا و دووەم بەربڵاوترینە لەنێوان خانماندا و چوارەمە لە پیاواندا، ساڵانە چەندین کەس بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە گیان لەدەست دەدەن.





ئەم هەواڵە 2350جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad