English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌10 سوودی زەیتی زەیتوون
2018-08-22 [02:23 AM]

هەولێر _ ZNA



زەیتی زەیتوون یەكێكە لە زەیتە بەسوودەكان بۆ تەندروستی و تام و بۆنی تایبەت بەخۆی هەیە و چەند جۆرێكی جیاوازی هەیە ، لەڕێی ئەم  بابەتەوە 10 سوودی تەندروستی ئەم زەیتە بزانە و پێی ئاشنا ببە :

1- دەتپارێزێت لە توشبوون بە نەخۆشی شەكرە ، خواردنی ئەم زەیتە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەكرە بەڕێژەی %50 كەمدەكاتەوە.

2- توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە بەكارهێنانی ئەم زەیتە بۆ خواردن ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی مێشك كەمدەكاتەوە بەڕێژەی %41.

3- بۆ ئەوەی خاوەنی دڵێكی گەنج بیت ئەوە زەیتی زەیتوون بۆ خواردن بەكاربهێنە .

4- ئێسكەكان بەهێز دەكاتت چونكە ڕێژەی  پرۆتینی جۆری " ئۆستیۆ كالسین " لە خوێندا بەرز دەكاتەوە .

5- لە توشبوون بە خەمۆكی دەتپارێزێت ،لەبەر ئەوە خواردنی ئەم زەیتە لەبیر مەكە .

6- ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی شێرپەنجە كەمدەكاتەوە .

7- مێشك لە توشبوون بە زەهایمەر دەپارێزێت و توانای مێشك زیاد دەكات بەتایبەت ئەو كاتەی مرۆڤ دەچێتە تەمەنەوە .

8- تاڵەكلنی قژ بەهێز دەكات و پێست جوان دەكات .

9- ئەو كەسانەی لە ژەمە خۆراكیەكانیاندا زەیتی زەیتوون زۆر بەكاردەهێنن ئەوە مێشكیان بەهێزترە .

10- ئافرەتان لە توشبوون بە شێرپەنجەی سنگ پارێزراو دەكات لەكاتێكدا ئەم نەخۆشییە زۆر بڵاوە لە جیهاندا





ئەم هەواڵە 5911جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad