English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راپۆرتێكی روانگه‌ی سوریا سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی عه‌فرین
2018-08-22 [05:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

روانگه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئاشكرای ده‌كات، ئه‌و هێزانه‌ی له‌ عه‌فرین جێگیر كراون، لە پـێشێلکاریـیەکانیان له‌م شاره‌ بەردەوامن بەبێ ئەوەی کەس ڕێگریـیان لێبکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە رانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ لە ڕاپـۆرتێکدا لەسەر ماڵپەڕەکەی باسی له‌وه‌ كردوه‌، ئەم هێزانە سەروەت و سامانی هاوڵاتیان دەبەن و ماڵەکانیان بە تاڵان ده‌كه‌ن و دەست بەسەر موڵک و ماڵیاندا دەگرن بەبێ ئەوەی هیچ لایەنی سه‌ربازی وشەرعی یان سیاسی ڕایانبگرێت.

وتیشی، سەرانە لە جوتیاران و خاوەن شوێنە بازرگانیەکان و تەنانەت ئەو خەڵکانەشی لە نێوان شارۆچکە و گوندەکانی عەفرین بە پاس هاتوچۆ دەکەن، وەردەگرن. لەگەڵ ئەوانەش ڕۆژانە هاوڵاتیان لە شاری عەفرین دەسـتگیردەکەن تاوەکو دوایی بە پارە ئازادیان بکەن.

روانگه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، سەرچاوەی بڕواپـێکراو بۆی پشـتڕاستکردووەتەوە گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتونی تورکیا لەم هەفتەیەی دوایی بە دەیان کەسی سیڤیلیان دەسـتگیرکردووە و تۆمەتی ئەوەیان بۆ هەڵبەستوون گوایە هاوکاری هێزە کوردیـیەکان دەکەن، ئەمەش تاوەکو کەسوکاریان بترسێنن و ناچاربن پارە بدەن بۆ ئازادکردنیان.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپـۆرتەکە دەڵێت چەکدارێکی گروپی جەیش ئەلشەرقیە لە ناوچەی مەحمودیـیەی عەفرین چووەتە سەر ماڵی ژنێکی بە تەمەن و پـێی گوتووە ماڵەکەی چۆڵبکات پاش ئەوەی تاوانباری کردووە بەوەی کوڕەکانی پەیەدە و یەپەگەن. پاشان دەمەقاڵی لە نێوانیان دروستبووە و چەکدارەکە کەوتووەتە لێدانی ژنەکە.

کۆمەڵەکە لە بارەی ڕووداوێکی دیکە نووسیویەتی ژمارەیەک چەکداری "فرقەی سوڵتان موراد" چوونەتە ناوچەیەکی نزیک بازنەی نەورۆزی ناوەندی شاری عەفرین و کەوتوونەتە بڕینی تەلە مسەکانی کارەبا و دزینی، خەڵکی ناوچەکەش لێـیان پـرسیون "ئێوە کێن؟" و یەکێـک لە چەکدارەکان بە تەنزەوە وەڵامی داوەتەوە و گوتویەتی" ئێمە دزین.. بڕۆ ماڵەوە بۆخۆت باشترە".

ناوەڕاستی مانگی شەش ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕاپـۆرتێکی لەسەر ماڵپەڕەکەی بڵاوکردەوە و تیایدا چەندان حاڵەتی خستووەتە ڕوو کە چۆن گروپە چەکدارەکانی ئەحرار ئەلشەرقیـیە، جەیش ئەلشەرقیـیە، سوڵتان موراد، موڵک و ماڵی خەڵکی لە عەفرین دەستیان بەسەردا دەگرن یان وێرانیان دەکەن.

 

voa

 





ئەم هەواڵە 3688جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad