English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ: ئەنقەرە هەڵەیه‌کی زۆر خراپی کردووه‌
2018-08-22 [05:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا ده‌ڵێت، گرینگ نییە، سزای ئابووریی ئەمریکا دژ بە تورکیا و ئەو ململانێیەی کەوتۆتە نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن کێشە بۆ کەرتی ئابووریی جیهان دروست دەکات.

 دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە هیوای بە پێوەندیی نێوان تورکیا و ئەمریکا نییە و دەشڵێت ئەوەی تورکیا دەیکات کارێکی زۆر خراپە و ئەنقەرە هەڵەیه‌کی زۆر خراپی کردووە و ئەمریکا مافی خۆی پێنادات.

ترەمپ وتیشی، چاوەڕوانی ئەوەم دەکرد، سەرکۆمار ئەردۆغان قەرەبوومان بکاتەوە و قەشە برانسۆن ئازاد بکات بەڵام ئەو کارەی نەکرد و هەڵەشی کرد دەبوو بکردایە.

سەرکۆماری ئەمریکا ئه‌وه‌ی خسته‌روو، من هاووڵاتییانی تورکیام لا خۆشەویستە و هەمووان دەزانن تا ئەم کاتەش من پێوەندیی باشم لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان بووە بەڵام ئەوە تەنها پێوەندییێکی تاک لایەنە بوو بەڵام چیتر وانابێت و ئەمریکا پێوەندیی تاکلایەنەی لەگەڵ هیچ وڵاتێک نابێت.

دوو ڕۆژنامەی ئەمریکی ئیدعای ئەوەیان کردووە کە تورکیا داوای لە ئەمریکا کردووە مامەڵە بکەن و لە بەرانبەر ئەو داوایەی ئەنقەرە، تورکیاش ئامادەیە قەشە برانسۆن ئازاد بکات بەڵام ئەمریکا داواکەی ڕەت کردۆتەوە و توویەتی به‌رانبه‌ر ئازادکردنی قەشە ئەندرۆ هیچ كارێك ناكات.

ئەمریکا باسی له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ یارمەتیی تورکیای داوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی تورکیا لە ئیسرائیل ئازاد بکرێن و گوتیشی چاوەڕوانی ئەوەی دەکرد کە تورکیا ئەوەی بۆ قەرەبوو بکاتەوە بەڵام نەیکرد.

 





ئەم هەواڵە 6652جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad