English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان: هیچ هێزێكی بیانی له‌ پارێزگاكانی عێراق بوونی نییه‌
2018-08-22 [06:38 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

عه‌مید یه‌حیا ره‌سووڵ گته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان، ئاشكرای كرد، هێزی ئه‌مه‌ریكی له‌ شاری تكریتی سه‌نته‌ری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین بڵاوه‌یان پێ نه‌كراوه‌، وتیشی، هیچ هێزێكی بیانی له‌م پارێزگایه‌و ناوچه‌یه‌كی دیكه‌دا بوونی نییه‌.

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا یه‌حیا ره‌سول ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌ بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كات دوورن له‌ راستی و هیچ هێزێكی بیانی له‌ سه‌ڵاحه‌ددین و له‌ هیچ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ نییه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، هیچ گوشارێكی ئه‌مه‌ریكی بۆ كشانه‌وه‌ی حه‌شد له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین نییه‌، تاكو ئێستا ئاسایشی ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ ده‌ست لایه‌نه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌ ده‌بێت.

پێشتریش چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار جه‌ختیان كردوه‌ كه‌ تاكو ئێستا چه‌كدارانی سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به‌ ره‌وتی سه‌در له‌ سامه‌را ماون و ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد، بۆ مه‌به‌ستی سه‌رلێشێواندن، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس ئه‌و هه‌واڵه‌ ناراستانه‌ی بۆ چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی دركاندوه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جوڵه‌یه‌كی گوماناوی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه‌ به‌ڵام فه‌رمانده‌ی سه‌رایا سه‌لام به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو كۆنترۆلی سامه‌رای له‌ده‌ستدایه‌، چه‌كدارانی داعشیش له‌ دووری شاره‌كه‌ن.

 

 





ئەم هەواڵە 5980جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad