English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌چەند نیشانە ئاشكرای دەكات جەستەت ڤیتامین B12 ی كەمە
2018-08-23 [09:22 AM]

هەولێر _ ZNA


 

ئەوكاتەی جەستەت ڤیتامین و كانزای كەمبێت ئەوە چەند نیشانەیەك لەسەر جەستەت دەردەكەوێت و توانای جەستە كەمدەبێتەوە ، ئەوكاتەی ئەم نیشانانە لەسەر جەستەت دەركەوت ئەوە پێویستە ئاگاداربیت و ئەو خۆراكانە زۆر بخۆیت كە ئەم ڤیتامنینەی زۆر تیادابێت .

1- سڕبوونی دەست و پەنجەكان : كەمی ڤیتامین B12  لە جەستەدا كاریگەری دەبێت لەسەر تەنك بوونی  پەردەی " مایلین " كە ڕوپۆشی دەمارە خانەكان دەكات ، ئەو كاتەی ئەم پێكهاتەیە كەمبێتەوە ئەوە هەست بە سڕبوونی دەست و پێكانت دەكەیت .

2- نەخۆشی شەكرە : لەهەندێك حاڵەتی دەگمەندا كەمی ڕێژەی ئەم ڤیتامینە هۆكار دەبێت بۆ نەخۆشی شەكرە .

3- یەكێك لە هۆكارەكانی زەرد بوونی ڕەنگی پێست و چاوەكان و كەمخوێنی كەمی ڕێژەی ڤیتامین B12 یە .

4- كەمی بڕی ئەم ڤیتامینە دەبێتەی هۆی لاواز بوونی خانەكانی مێشك و نیشانەكەی لاوازی توانای مێشك و شڵەژان دەبێت بەشیًوەیەكی بەردەوام .

5- ئەو كەسانەی مەی دەخۆنەوە ئەم ڤیتامینە لە جەستەیاندا كەمدەبێتەوە .

6- ئەو ئافرەتانەی حەبی دژە سكپڕی دەخۆن ڕێژەی ئەم ڤیتامینە لە جەستەیاندا كەمدەبێتەوە .

7- هۆكارە بۆ خەمۆكی ، چونكە ڤیتامین B12لە جەستەدا یارمەتی دەردانی هۆرمۆنی بەختەوەری دەدات و ئەو كاتەش كەمببێتەوە مرۆڤ هەست بە خەمۆكی دەكات.

8- خواردنی دەرمانی تایبەت بە ترشەڵۆكی گەدە ئەم ڤیتامینە لە گەدەدا دەمژێت و كەمی دەكاتەوە ، لەبەر ئەوەئ ەگەر ئەم چارەسەرە بەكاردەهێنیت ئەوە دڵنیا ببە لەوەی ئاستی ئەم ڤیتامین لە جەستەدا بەهۆی ئەم چارەسەرەوە كەمدەبێتەوە .

9- بەشێوەیەكی سروشتی ئەو كەسانەی تەمەنیان سەروو 50 ساڵە ئاستی ئەم ڤیتامینە لە لەشیاندا دادەبەزێت .

10- گۆشتی سوور سەرچاوەی ڤیتامین B12 یە ئەگەر گۆشتی سوور نەخۆیت  ئەوە خواردنە ڕوەكیەكان ناتوانێت بەتەنها ئەم ڤیتامینە بۆ جەستەت دابین بكات .





ئەم هەواڵە 2425جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad