English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆن بۆڵتن : روسیا لە سوریا گیری خواردووە
2018-08-23 [07:14 AM]

ZNA- ھەولێر


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا ڕایدەگەێنێت "ڕوسیا گیری خواردووە لە سوریادا و چاوی لە وڵاتانی دیکەیە تاوەکو پارە بدەن بۆ دووبارە بنیادنانەوەی سوریا".

ئەمڕۆ جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا ڕایگەیاند "پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و ڕوسیا هیچ تێگەیشتنێکی تیادا نەبووە سەبارەت بە هێرشەکانی حکومەتی سوریا بۆ سەر چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لە ئیدلبی سوریا" و هۆشیاریشیدا لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی لەو پارێزگایەدا.

جۆن بۆڵتن ئاماژەی بەوەشدا " بەرژەوەندییەکانمان لە سوریادا کۆتایی هێنانە بە خەلافەتی داعش و بەرپەرچدانەوەی هەڕەشە بەردەوامەکانی داعش و نیگەرانییە سەبارەت بە بوونی چەکدارە ئێرانییەکان لە سوریادا و ئەوەش وایکردووە لەوێ بمێنینەوە".

بۆڵتن وتوشیەتی "سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن بە دۆناڵد تراەپی سەرۆکی ئەمەریکا وتووە کە ناتوانێت ئێرانییەکان ناچار بکات سوریا بەجێ بهێڵن، بۆیە ڕوسەکان لە ئێستادا لەوێ گیریان خواردووە".

بڕیاریشە ڕۆژی پێنجشەممە بۆڵتن و هاوتا ڕوسییەکەی نیکۆلای باترۆشیڤ لە جنێڤ.





ئەم هەواڵە 6271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad