English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە جەژندا نزیكەی پێنج هەزار كەس سەردانی ڕاگیراوانیان كردووە
2018-08-23 [01:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر له‌ هه‌واڵێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا ده‌ڵێت، لە ڕۆژانی جەژندا، نزیكەی پێنج هەزار كەس سەردانی ڕاگیراوانیان لە بەشی گرتن و گواستنەوەی پۆلیسی هەولێر كردووە. بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەش دەڵێت، پلانەكەیان بۆ پاراستنی ئەمنییەتی ڕاگیراوان و سەردانیكارانیش، سەركەوتوو بووە.

 

هه‌ر له‌م هه‌واڵه‌ مقەدەم خەسرۆ غازی خۆشناو، بەڕێوەبەری بەشی گرتن و گواستنەوەی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە ڕۆژی دووەم و سێیەمی جەژنی قورباندا، كە ڕۆژی دووەم بۆ ئافرەتان و سێیەمیش بۆ پیاوان ڕێگەپێدراو بووە، نزیكەی 5 هەزار كەس سەردانی ڕاگیراوانیان لە پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر كردووە. 

 

خۆشناو ڕوونیشی كردەوە، سەرەڕای ئەوەی كە جەژنە و فەرمانبەران لە پشوودان، بەڵام سەرجەم كارمەندانی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر لە ئەركدا بوون و، وەك خۆی گوتی: "ئەو پلانەی كە بۆ پاراستنی ئەمنییەتی ڕاگیراوان و سەردانیكاران داماننابوو، سەركەوتوو بوو و هیچ كێشەیەك ڕووی نەداوە".

 

 





ئەم هەواڵە 2416جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad