English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌
2018-08-23 [04:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆك بارزانی سەردانی سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی لە میحوەری رۆژئاوای دیجلە کرد و پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە فەرماندە و پێشمەرگەكانی ئەو میحوەرە و هەموو پێشمەرگەكانی كوردستان كرد.

ئه‌مڕۆ پێنج شەممە بەمەبەستی هەواڵپرسین و پیرۆزبایی جەژن، سەرۆك مسعوود بارزانی سەردانی سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری رۆژئاوای دیجلە كرد.

لەو سەردانەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە فەرماندە و پێشمەرگەكانی ئەو میحوەرە و هەموو پێشمەرگەكانی كوردستان كرد. سەرۆك بارزانی دەستخۆشی لە سەركەوتنەكانی پێشمەرگە لەشەڕی دژ بە تیرۆریستان و شەڕی بەرگری لە خاك و نیشتیمان كرد و ستایشی گیانفیدایی و قارەمانێتی هێزی پێشمەرگەی كرد لە پاراستنی كەرامەتی خاك و نیشتیمان. سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە داستانەكانی بەرگری لە خاك و نیشتیمان، رایگەیاند كە خۆراگری و قارەمانێتی پێشمەرگە بوو كە مێژووی بۆ گەلی كوردستان تۆمار كرد و بەهۆی ئەو داستانە پڕ لە شانازییانە پیلانی نەهێشتنی دەسكەوتەكانی گەلی كوردستان وەستێندران.

سەرۆك بارزانی سڵاوی بۆ شەهیدانی بەرگری لە خاك و نیشتیمان و هەموو شەهیدانی كوردستان نارد و هیوای چاكبوونەوەی بۆ برینداران خواست و راشیگەیاند كە ئیرادە و هێزی پێشمەرگە كوردستانی پاراست و ئەوە بۆ پێشمەرگە سەربەرزی و شانازییە.

 





ئەم هەواڵە 12655جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad