ZNA-هەولێر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەڕوداوێکی هاتوچۆدا لەناحیەی ڕزگاری 10 کەس بونە قوربانی. له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت، شه‌وى ڕابردوو لەسەر ڕێگای گشتی کەلار ـ ناحیەی ڕزگاری بەرامبەر گەڕەکی ئەنفالەکان نزیک بەنزینخانەی هاوچەرخ بەهۆی پێکدادانی دوئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی نیسان اڵتیماو ـ سکۆدا تەکسی 10 کەس بریندار بون، ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان 7 کەس تێیدا بریندار بوە هەروەها ئۆتۆمبێلی جۆری سکۆدا تەکسی 3 کەسی تێدا بریندار بوە. هاتووچۆ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لەبریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی سلێمانی کرا.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad