English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی روسیا:ستایشی هەوڵەكانی توركیا دەكەین لەبارەی پرسی سوریاوە
2018-08-25 [06:30 AM]

ZNA-هەولێر


 سەرۆكی روسیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای توركیا كۆبووە و رایگەیاند، پەیوەندیەكانیان لەگەڵ توركیا بەهێز دەكەن و هەماهەنگی لەسەر پرسە ناوچەیی و ئابووریەكان دەكەن.

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویكردەوە، ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی روسیا لە كۆشكی كرملین لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری بەرگری هولوسی ئاكار و سەرۆكی دەزگای هەوڵگری (میت) هاكان فیدان كۆبووەتەوە.

پۆتین لەبارەی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ توركیا وتی، "هەماهەنگیمان دەبێت لەگەڵ توركیا لەبارەی پرسە هەستیارەكانەوە و ناوەڕۆكی پرسە ناوچەیی و ئابوریەكانمان گەشەدەكات."

راشیگەیاند، "ستایشی هەوڵەكانی توركیا دەكەین لەبارەی پرسی سوریاوە، هەروەها هاوكاری ئێران، نەتەوە یەكگرتووەكان، یەكێتی ئەوروپا و ئەمریكا لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانەكانی سوریا.





ئەم هەواڵە 2899جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad