English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی کارەبا روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
2018-08-25 [09:43 AM]

ZNA-هەولێر


 

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیێنێت، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لەناكاو بەرهەمهێنانی كارەبا بەبڕی 900 مێگاوات كارەبا لە تۆڕی كارەبای نیشتمانی كەمبووەوە.

محەممەد ئەمین هەورامانی، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاگاداری هاونیشتمانیانی خۆشەویست دەكەینەوە كە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لەناكاو لەبۆری گازی كۆرمۆر و راوەستانی ناردنی گازی سرووشتی بۆ وێستگەی هەولێری غازی، تەواوی یەكەكانی وێستگەكە راوەستا و بەرهەمهێنانی كارەبا بەبڕی 900 مێگاوات كارەبا لە تۆڕی كارەبای نیشتمانی كەمبووەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەشڵێت، ئێستا هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سرووشتییەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانا غاز سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن تاوەكو كوژانەوەی گشتی روونەدات و چارەسەری گرفتەكە بكرێت، كە وا چاوەڕوان دەكرێت لەماوەی 24 كاتژمێری داهاتوودا دۆخەكە ئاسایی بكرێتەوە.

وەزیری کارەبای عێراق: بەرنامەیەک بۆ چارەسەرکردنی بەفیڕۆچوونی کارەبا رادەگەیەنین
دوای دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا قەرزەكانی كارەبا وەك خۆیان دەمێنن.





ئەم هەواڵە 5770جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad