English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کونسوڵی ئەمریکا لەrھەولێر ڤیزا ناداتە دەرھێنەرێکی کورد
2018-08-25 [09:40 AM]

ZNA - هەولێر


 

دەرھێنەرێکی سینەمای کوردی بۆ بەشداریکردن لە سێ فێستیڤاڵی سینەمایی ئەمریکا بانگێشت کراوە، بەڵام کونسوڵی ئەمریکا لەھەولێر ڤیزای ناداتێ بۆ بەشداریکردن لەو فێستیڤاڵانەدا.

 

جوبرائیل ئەبوبەکر دەرھێنەری سینەمای کوردی رایگەیاند "فیلمی (ئەیلان) کە بەسپۆنسەری زانکۆی نۆڵچ بەرھەمھێنراوە لەسێ فێستیڤاڵی سینەمایی ئەمریکا وەرگیراوە بۆ نمایشکردن و کێبڕکێی بردنەوەی خەڵات، بەڵام بەھۆی ئەوەی کونسوڵی ئەمریکا لەھەولێر ڤیزام ناداتێ ناتوانم لەو سێ فێستیڤاڵەدا ئامادە بم و بچمە ئەمریکا".

 

لەبارەی ئەو سێ فێستیڤاڵەی کە فیلمی (ئەیلان)ی تیادا نمایش دەکرێت، جوبرائیل ئەبوبەکر دەرھێنەری فیلمەکە وتی "سێ فێستیڤاڵەکە بریتین لە :باشترین دۆکیۆمێنت فیلم فێستیڤاڵ، فێستیڤاڵی سینەمایی میلروز ،فێستیڤاڵی پایز بۆ کورتە فیلم".

 

 لەبارەی چیرۆکی فیلمەکەوە دەرھێنەر جوبرائیل ئەبوبەکر وتی "چیرۆکی فیلمەکە باس لە ئەیلان کوردی دەکات کە لەسوریا شەڕ دەستپێدەکات لەگەڵ خێزانەکەی رێگەی تاراوگە دەگرنە بەر و بەرەو تورکیا بەڕێدەکەون، بەڵام لەوێ بەر لەوەی بگەن بەکەناری ئارامی شەپۆلەکانی دەریا دەیکاتە قوربانی".

فیلمی سینەمایی (ئەیلان) لەلایەن جوبرائیل ئەبوبەکر کاری دەرھێنانی بۆ کراوە و ئومێد رۆژ کاری مۆسیقای فیلمەکەی جێبەجێکردووە و ھەروەھا ئالان رۆژبەیانی کاری گرافیک و دیزاینی فیلمەکەی جێبەجێ کردوە.

 دواھەمین فیلمی سینەمایی دەرھێنەر جوبرائیل ئەبوبەکر  فیلمێک بوو بەناوی (بێدەنگی ئاسمان) کە لەکەمتر لە ساڵێکدا لە ٥٤ فێستیڤاڵی سینەمایی جیھانیدا بەشداری کرد‌و چەندین خەڵاتی بەدەستھێنا.

جوبرائیل ئەبوبەکر رەحمان لەدایکبوی ساڵی ١٩٨٣ی شاری ھەولێرە، لەساڵی ٢٠٠١ەوە دەستیداوەتە کاری سینەمایی و لەنزیکەی ٤٠ کورتە فیلمدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لە ١٣ فیلمی سینەمایی درێژیشدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لەساڵی ٢٠١٠ەوە کاری دەرھێنانی سینەمایی دەکات.





ئەم هەواڵە 10954جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad