English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كچێكی تەمەن 22 ساڵ خۆی دەخنكێنێت
2018-08-25 [10:49 AM]

ZNA-هەولێر


 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەرین ڕایدەگەێنێت، لەناحیەی حاجی ئاوا كچێكی تەمەن 22 ساڵ خۆی دەخنكێنێت، دەشڵێت لەئێستادا پەراوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوە.

 لەراگەیەنراوێكیدا، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەرین رایگەیاند: كچێكی تەمەن 22 ساڵ لە ناحیەی حاجی ئاوای سەر بە ئیدارەی راپەرین بە پەت خۆی خنكاندوە، دەشڵێت "كاتژمێر 1 ی شه‌وی 25-8-2018، ته‌رمی كچێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ براوه‌ته‌ پزیشكی دادوه‌ری رانیه‌، كه‌ شوێنه‌واری برینی هه‌ڵواسین به‌ ملیه‌وه‌ هه‌بوه‌، دوای ئه‌نجامدانی توێكاری پزیشكی، ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی كه‌سوكاری كراوه‌ته‌وه‌".

 
راشیدەگەیەنێت: كچەكە ناوی (ج، خ)ە‌و كچی ماڵەوە بوە، لێكۆڵینەوەی پۆلیس بۆ دەرخستنی نهێنی خۆكوشتنەكە بەردەوامە‌و هیچ كەسێكیش لەسەر روداوەكە دەستگیر نەكراوە.





ئەم هەواڵە 5074جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad