English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم کچە کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا 
2018-08-25 [11:47 AM]

ZNA – ھەولێر 




لە قەڵادزێ کچێک خۆی دەسووتێنێت، بەگوتەی سەرچاوەیەک لە ماڵەوە ئاگری لەخۆی بەرداوە و خۆی سووتاندووە، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی قەڵادزێش دەڵێت، بەھۆی رێژەی سووتاوییەکەیەوە بەڕێکراوە بۆ سلێمانی و لەوێ گیانیلەدەستداوە.

عوسمان محەممەد، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی قەڵادزێ رایگەیاند: "ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ٢٣-٨-٢٠١٨، کچێک بەناوی (پەرواز حوسێن) تەمەن ١٦ ساڵ لە گەڕەکی ئاشتی قەڵادزێ بەھۆی ئەوەی بە ئاگر سووتاوە دەگەیێندرێتە نەخۆشخانەی قەڵادزێ، بەڵام بەھۆی زۆری رێژەی سووتاویەکەی کە ٧٠% بووە بەڕێدەکرێت بۆ نەخۆشخانەی ئێمرجێنسی سلێمانی و دواتر لە درەنگانی شەو گیانلەدەستدەدات".

جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی قەڵادزێ دەشڵێت، بەگوتەی یەکێک لە نزیکەکانی ئەو کچە کە نەیوسیت ناوی ئاشکرا بکرێت، کچەکە خۆی سووتاندووە. بەڵام تاوەکو ئێستا ھۆکاری خۆسووتاندنەکەی نەزانراوە.
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، بەگوتەی خۆی بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی خۆی سووتاندووە و پاش لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری خۆسووتاندنەکەی بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی ٤٠٨ کەسێک بە ھۆی رووداوەکە دەستگیرکراوە.

پۆلیسی راپەڕین پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە. 


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 6988جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad