English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
٢٦کەس بوونەتە قوربانی رووداوەکانی ھاتووچۆ 
2018-08-25 [12:59 PM]

ZNA – ھەولێر 



بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان لەماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا لەگەرمیان چەند ڕوداوێکی ھاتوچۆی جۆراو جۆر ڕویداوە و ٢٦ کەس بونەتە قوربانی.

نقیب کارزان مجید لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند :" لەماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا لەگەرمیان حەوت ڕوداوی ھاتوچۆ ڕویداوە ٥ ڕوداویان پێکدادان بوە و ڕوداوێکی وەرگەڕان و ڕوداوێکیان ئۆتۆمبێلێک کۆنترڵی لەدەست داوە خۆی بەڕاگری قەراخ ڕێگا کێشاوە".

وتیشی:" لەکۆی ئەو ڕوداوانە کەڕویان داوە ٢٥ کەس بریندار بون و کەسێکیش گیانی لەدەست داوە لەڕەگەزی مێ یە لەدایک بوی ساڵی ١٩٥٣ دانیشتوی ناحیەی سەرقڵایە".
نقیب کارزان سەبارەت بەشوێنی ڕوداوەکان وتی:" لەسەر ڕێگای کەلار بۆخانەقین ڕوداوێک ڕویداوە و لەسەر ڕێگای کەلار بۆ ناحیەی سەرقڵا دوڕوداو ڕویداوە و لەناوشاری کەلاردا دوڕوداو ھەبوە و لەسەر ڕێگای پشتێنەی شاری کەلاریش ڕوداوێک ڕویداوە و لەسەر ڕێگای کەلار بۆ سلێمانیش ڕوداوێک ھەبوە".
سەبارەت بەبریندارەکان ئاماژەی بەوەکرد:" بریندارەکان لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژارچارەسەریان وەرگرتوە و یەکێکیان بەھۆی سەختی برینەکەیەوە نێردراە بۆسلێمانی".
وتیشی:" لەلایەن مەفرەزەکانی ھاتوچۆوە دەست بەسەر٢٤ ماتۆڕ سکیلی بێ ئەوەلیات و بێ مۆڵەت دا گیراوە".

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3499جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad