English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی هەولێر سەركەوتنی پلانە ئەمنییەكەی راگه‌یاند
2018-08-25 [03:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو پلانە ئەمنییەی بە هاوئاهەنگیی ئاسایش و هێزە تەناهییەكانی دیكە بۆ ڕۆژانی جەژن دایانڕشتبوو، 100% سەركەوتوو بوو و هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو ڕووی نەداوە.

 

عەمید عەبدولقادر محەمەد حەسەن، یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، بە مێدیاكانی ڕاگەیاند، چەند رۆژێك بەر لە جەژنی قوربان، بە هەماهەنگیی ئاسایش، پۆلیسی هاتوچۆ، بەرگریی شارستانی، چالاكییە مەدەنییەكان، فریاكەوتن، نەهێشتنی تاوان و هێزە ئەمنییەكانی تر، پلانێكی ئەمنیی تۆكمەیان داڕشتبوو بۆ پارێزگاریكردن لە سەروماڵی هاووڵاتیان و گەشتیارانیش.

 

یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ڕۆژانی جەژندا، هیچ حاڵەتێكی نەخوازراوی نایاسایی ڕووی نەداوە كە جێی باسكردن بێت.

 

وەك عەمید عەبدولقادر گوتی، لە هەر چوار رۆژی جەژندا، تەنیا یەك حاڵەتی شەڕكردنی ئاسایی هەبووە و دواتر سكاڵا تۆمار كراوە و بۆ ئەو مەبەستەیش ڕێوشوێنی پێویستی یاسایی گیراوەتە بەر.

 

"ئەو پلانە ئەمنییەی كە دامانڕشتبوو، 100% سەركەوتوو بوو، هاونیشتمانیانیش هاوكار بوون و خۆشبەختانە پەیوەندییەكی پتەو لە نێوان هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەكاندا هەیە، تا ئەو ئەمن و ئاسایشەی لە پایتەختدا هەیە، بەرقەرار بێت". ئەمە قسەی عەمید عەبدولقادر بوو.

 

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر – ئومێد بابان       





ئەم هەواڵە 4414جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad