English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج ئه‌ندامی داعش له‌ موسڵ ده‌ستگیركران
2018-08-25 [03:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، پێنج ئه‌ندامی رێكخراوی داعش له‌ به‌شی چه‌پی شاری موسڵ ده‌ستگیر كران.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌عد مه‌عن وتی، فه‌وجی دووازده‌ی فریاگوزاری سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نه‌ینه‌وا توانیان له‌ گه‌ڕه‌كی تسعینی به‌شی چه‌پی شاری موسڵ ئه‌ندامێكی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ له‌سه‌رده‌می داعش كاری به‌ ناو (حسبه‌)ی ده‌كرد.

سه‌عد مه‌عن وتیشی، فه‌وجی به‌رپه‌رچی خێرای سه‌ر به‌ هه‌مان فه‌رمانده‌ به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌ك و هاوكاری هاوڵاتیان توانیان چوار ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ دووانیان له‌ ئاسایشی داعش و دووه‌كه‌ی دیكه‌ش چه‌كداری داعش بوون، سێ له‌وانه‌ له‌ ناوچه‌ی تسعین و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان له‌ "ده‌رگه‌زلیه‌" له‌ به‌شی چه‌پی شاری موسڵ ده‌ستگیر كراون.

ئه‌و وته‌بێژه‌ روونی كرده‌وه‌، سه‌رجه‌م ئه‌م ده‌ستگیركراوانه‌ به‌پێی ماده‌ی چواری تیرۆر داواكراون.





ئەم هەواڵە 2047جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad