ZNA - هه‌ولێر شاره‌زا ئیگۆر كۆرچینكۆ سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری به‌رگری نیشتمانی ده‌ڵێت، به‌رگری ئاسمانی سوریا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه رووبه‌رووی هێرشی مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكا بێته‌وه و زیانه‌كانی كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئیگۆر كۆرچینكۆ رایگه‌یاند، دوور نییه سیناریۆی ئه‌پریلی 2018 به‌م نزیكانه روو بدات، له هه‌مان كاتدا هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی رووسیا گره‌نتی سه‌لامه‌تی هێزه‌كه‌ی له‌سه‌ر خاكی سوریا له بنكه‌ی سه‌ربازی حه‌میمیم و ته‌رتوس و شوێنی راوێژكارانی سه‌ربازی و تایبه‌تمه‌ندان راگه‌یاند، بۆیه هێزی ئاسمانی روسیا به‌هه‌موو توانایه‌كیه‌وه به‌رپه‌رچی هه‌ر هێرشێكی نامۆ كه شاره‌كان و هه‌ر ناوچه‌یه‌كی سوریا بگرێـته‌وه، ده‌داته‌وه، چونكه به‌رگری له‌م ناوچانه خۆی به‌پرسیار ده‌زانێـت.
ئه‌و شاره‌زایه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، له‌گه‌ڵ كه‌شتی له‌ناوبه‌ری "سۆلیڤانس" ره‌نگه واشنتۆن له هێرشه نوێكانیدا كه‌شتی ئه‌تۆمی ژێر ده‌ریاش به‌كار بهێنێت كه هه‌ڵگری چه‌ندین جبه‌خانه‌ی هه‌مه‌جۆره و مووشه‌كی تۆماهۆكی هه‌ڵگرتووه و له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نزیك ئه‌و وڵاته جێگیر كراوه.
ئیگۆر كۆرچینكۆ باسی له‌وه كرد، بیانووی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی كه تیرۆرستان له‌سه‌ری راهاتوون، دواتر هێرش بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌كرێـت، یه‌كێكه له‌و كه‌ره‌ستانه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی ده‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌م كاره‌ش پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سوریا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئه‌و شاره‌زایه روسیه له كۆتاییدا ده‌ڵێت، ئێمه كار له‌سه‌ر پلانێك ده‌كه‌ین ئه‌مه‌ریكا پێشوه‌خته دای رشتووه، ئه‌و كاته‌ی تیرۆرستان رێك ده‌خات و بیانووی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی به‌ده‌ست ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی زه‌بر له سوپای سوریا بوه‌شێنێت، ئه‌و كارانه پلانبۆداڕێژراوه و ئامانجیشی نه‌هێشتنی سیاسه‌تی چاره‌سه‌ری ئاشتی له‌و وڵاته‌یه كه هه‌ریه‌ك له روسیا و توركیا و ئێران هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا مێجۆر جه‌نه‌رال ئیگۆر كۆناشنكۆڤ وتی، به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، تیرۆرستانی گروپی "ده‌سته‌ی رزگاركردنی شام" ئاماده‌باشی ده‌كه‌ن سوریا بێزار بكه‌ن و دواتر تۆمه‌تی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له ئیدلب بخه‌نه پاڵ دیمه‌شق.
ئەم هەواڵە 6232جار خوێندراوەتەوە |