English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مانتارێك: حاجییه‌ عێراقییه‌كه‌ خۆى نه‌كوشتووه‌ پۆلیسی سعوودییه‌ كوشتویه‌تى
2018-08-26 [05:55 AM]

ZNA- هه‌ولێر


په‌رله‌مانتارێكى پێشووى عێراق، ئاشكراى ده‌كات، ئه‌و حاجییه‌ى له‌ مه‌ككه‌ گیانى له‌ده‌ست دا و لایه‌نه‌ فه‌رمییه‌كان هۆكارى مردنه‌كه‌یان بۆ خۆكوشتن گه‌ڕانده‌وه‌، خۆى نه‌كوشتووه‌، به‌ڵكو پۆلیسی سعودییه‌ كوشتوویه‌تى. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراقیش، ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌ده‌ات.


ڕیاز غالى ساعدی، په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق، له‌سه‌ر هاوپه‌یمانى نیشتمانى كه‌ له‌لایه‌نه‌ شیعه‌كان پێكهاتووه‌، له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای گه‌یاند: "حاجییه‌ عێراقییه‌كه‌ خۆى نه‌كوشتووه‌، به‌ڵكو پۆلیسی سعوودی غه‌دریان لێكردووه‌ كوشتوویانه‌، چونكه‌ من له‌نزیكه‌وه‌ ده‌یناسم و كه‌سێكى هێمن بووه‌ و نه‌خۆشى ده‌روونى له‌گه‌ڵدا نه‌بووه‌".


داواشى له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كرد، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ بكه‌ن و ته‌رمى حاجییه‌ ته‌مه‌ن 44 ساڵه‌كه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌، چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته‌ ده‌یانه‌وێت ده‌ستكارى ته‌رمه‌كه‌ بكه‌ن و ده‌ستى ده‌ستى ده‌كه‌ن بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى، گوتیشی: "پۆلیسی سعوودیه‌ له‌ دۆخێكى گوماناویدا حاجییه‌كه‌یان كوشتووه‌ و ده‌بێت ڕاستییه‌كان ئاشكرا بكرێت".

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌ فه‌رمییه‌كان، حاجی حوسێن حەمید حەیدەری، کاتژمێر 8:30 خولەکی سەرلەبەیانیی رۆژی هەینی 24/8/2018 لەکاتی تەوافکردن (سووڕانەوە) بە دەوری کەعبە، لە سەربانی مزگەوتی حەرام خۆی هەڵدایە ناو گۆڕەپانی مزگەوتەکە و خۆی کوشت، هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌، كه‌ بارى ده‌روونى ته‌واو نه‌بووه‌ و پێش چه‌ند مانگێك كوڕێكى له‌ده‌ست داوه‌.

 

لاى خۆیه‌وه‌، ئه‌حمه‌د مه‌حجووب، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، ڕای گه‌یاند: "كونسوڵخانه‌ى گشتیی عێراق له‌ شارى جه‌دده‌، به‌هاوكارى نێرده‌ى حه‌ج و ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوودی، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ چۆنێتی گیان له‌ده‌ست دانى حاجییه‌ عێراقییه‌كه‌ ده‌كه‌ن و هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنى ڕاپۆرتى كۆتایی به‌ به‌ڵگه‌ى كامێراكانى چاودێری ناو حه‌ره‌مى مه‌ككه‌".


میدیا عێراقییه‌كان گومانى ئه‌وه‌یان دروست كردووه‌، كه‌ حاجییه‌ عێراقییه‌كه‌ سه‌ر به‌ مه‌زهه‌بى شیعه‌ بووه‌ و له‌كاتى به‌جێهێنانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج، هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى وه‌ك موسڵمانێكى شیعه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوودییه‌ى نیگه‌ران كردووه‌.





ئەم هەواڵە 10537جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad