English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رپرسێكى حه‌شدى شه‌عبى له‌ شنگال كوژرا
2018-08-26 [05:59 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ به‌رپرسی مه‌فره‌زه‌ ته‌ندروستییه‌كانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى له‌ سنوورى شنگال، گیانی له‌ده‌ست دا و دوو به‌رپرسی دیكه‌ش، به‌سه‌ختی بریندار بوون.


میدیاى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبى بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌بو ئه‌یمه‌ن حیجامى، له‌ كه‌رتى پرۆسه‌كانى مووسڵ، به‌هۆى وه‌رگه‌ڕانى ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه‌، گیانى له‌ده‌ست دا و، هاوكات دوو به‌رپرسی دیكه‌ى حه‌شد، بریندار بوون.

 

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى میدیاى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى، هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى كه‌ریم خاقانى و به‌رپرسی چاكسازی و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه‌، له‌كاتى تێپه‌ڕبوونیان له‌ شنگال، تووشى ڕووداوى هاتوچۆ هاتوون و بریندار بوون، دۆخى هه‌ردووكیشیان خراپه‌.


به‌ڵام سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان، چیرۆكێكى دیكه‌ له‌باه‌ڕه‌ى ڕووداوه‌كه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ و، ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌، كه‌ ڕووداوه‌كه‌، ڕووداوى هاتوچۆ نه‌بووه‌، به‌ڵكو به‌رپرسه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى، كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌ى چه‌كدارانى نه‌ناسراوه‌وه‌ و نازانرێت كێن.


جێی ئاماژه‌دانه‌، كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌، نزیك كاتژمێر (5:00)ـى ئێواره‌، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ ناوچه‌كانى شلۆ و بازگه‌ى سێگۆشه‌ى شنگال و ئوم زوبیانیان بۆردومان كرد.


به‌ گوێره‌ى زانیارییه‌كان، فڕۆكه‌كانى توركیا بۆردومانى ئۆتۆمبێلێكیان له‌ ناوچه‌ى شلۆى خۆرئاواى ناحیه‌ى سنوونێى سه‌ر به‌ شنگال كرد، كه‌ له‌و بۆردوومانه‌دا زه‌كی شنگالى، فه‌رمانده‌ی په‌كه‌كه‌ و چوار چه‌كدارى یه‌كینه‌كانى به‌رگرى شنگال كوژران.


دواتر، حكوومه‌تى عێراق و حه‌یده‌ر عه‌بادی و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى تۆمه‌تبار كران به‌وه‌ى، زانیارییان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌ی په‌كه‌كه‌ داوه‌ته‌ توركیا، به‌تایبه‌ت كه‌ له‌ 24 كاتژمێری پێش هێرشه‌كه‌، عه‌بادی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بوو.





ئەم هەواڵە 8482جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad