English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند پەرلەمانتارێكی سەر بەلیستەكانی مالیكی‌و عامری دەچنە بەره‌ی عەبادی
2018-08-26 [06:05 AM]

ZNA- هه‌ولێڕ


چەند پەرلەمانتارێكی سەر بەلیستەكانی مالیكی‌و عامری دەچنە بەرەكەی عەبادی، ئەوەش بەقسەی عەلی سنێد، یەكێك لەسەركردەكانی لیستی نەسر.

عەلی سنێد لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، بەزارەكی چەند پەرلەمانتارێكی سەر بەدەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتی نوری مالیكی‌و لیستی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری بەڵێنیانداوە، بچنە بەرەو ئەو هاوپەیمانییەی، كە حەیدەر عەبادی سەرۆكی لیستی نەسر سەرۆكایەتی دەكات.

عەلی سنێد راشیگەیاند، هەركاتێك عەبادی لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆكی لیستی سائیروون‌و لیستەكانی حیكمەو هاوپەیمانی نیشتمانی، ئەو پەرلەمانتارانە پەیوەندی كردن بەهاوپەیمانییەكە رادەگەیەنن، بەبێ‌ ئەوەی ئاماژە بەناوەكان‌و ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانە بكات.

ئەو سەركردەیەی لیستی نەسر، جەختیكردووەتەوە، كە پێشكەوتنی زۆر لەگفتوگۆكانی پێكهێنانی گەورەترین پەرلەمانی هاتووەتە پێشەوەو ئەوەشی راگەیاندووە، لەچەند رۆژی داهاتوو ئەو كوتلە گەورە پەرلەمانییە رادەگەیەنرێت.

ماوەیەكە گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی دەستیپێكردووەو ئەو گفتوگۆیانەش لایەنە شیعییەكانی دابەشی دوو بەرە كردووە، كە بەرەیەك حەیدەر عەبادی سەرۆكایەتی دەكات‌و بەرەیەكیش نوری مالیكی سەرۆكایەتی دەكات.
 





ئەم هەواڵە 3103جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad