English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆن مه‌كین به‌نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد
2018-08-26 [06:15 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، سیناتۆر و کەسایەتی سیاسی بەناوبانگی ئەمریکی جۆن مەکین، به‌نه‌خۆشی شێرپەنجەی مێشک کۆچی دوایی کرد.

رۆژی شەممە خانەوادەکەی رایانگەیاند، جۆن مه‌كین لەم دواییانەدا تووشی شێرپەنجەی مێشک بوبوو،  لەگەڵ ئەوەی کە ئەو ئیرادەیەکی بەهێزی هەیە، بەڵام نەخۆشییەکەی بەردەوام لەگەشەدایە و هاوکات تەمەنی جۆن مەککەینیش زۆرە کە 81 ساڵ تەمەنی بوو، بۆیە ئەو نایەوێت چیدی لەسەر چارەسەر بەردەوام بێت
 
جۆن مه‌كین کە سەر بە حیزبی کۆمارییەکان بوو، شەش خوول سیناتۆر بووە لەسەر ویلایەتی ئاریزۆنا و ساڵی 2008ـیش بەربژێری کۆمارییەکان بوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی. یەکێکە لە سیناتۆر و سیاسییە دیارەکانی ئەمریکا
 
جۆن مه‌كین دەنگێکی بەهێز بوو لە پشت بڕیاری شەڕی عێراق لە ساڵی 2003 و رووخانی رژێمی سەدام، پشتیوانێکی بەهێزی کورد بوو بەتایبەتی لە شەڕی داعش و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ زۆربەی سەرکردەکانی کورد هەبوو.
دوا دەنگی بەهێز بوو لە کۆنگرێسی ئەمریکا کە هێشتا باوەڕی بەوە بوو وڵاتەکەی دەبێت رۆڵی باڵا و چالاکی هەبێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پشتگیری لە هاوپەیمانەکانی وەکو ئیسرائیل و سعودیە و کورد بکات و لە دژی نەیارانی وەک ئێران و رووسیا کاربکات.
 

جون مه‌كین  له‌ باره‌ى كورده‌وه چی گوتووه‌ ‌:

جۆن مه‌كين، كه‌ پاڵێوراوى پارێزگاره‌كان بوو، سه‌ردانى شارى هه‌ولێرى كرد و دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى  داوايكرد، په‌له‌ بكرێت له‌ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق و ئه‌وه‌شى گوت: بارزانى رۆڵێكى سه‌ره‌كى هه‌يه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و لێكتێگه‌يشتنانه‌ى له‌ عێراقدا دێنه‌ ئاراوه‌.

له‌ 10ى ئابی2014، جۆن مه‌كين سه‌باره‌ت به‌ داعش ره‌خنه‌ى له‌ سياسه‌تى ئۆباما گرت و رايگه‌ياند، بۆردومانى ئه‌مه‌ريكا بۆ سه‌ر داعش كاريگه‌رييه‌كى ئه‌وتۆى نييه‌ و پێويسته‌ كورد له‌ عێراق و سووريا پڕ چه‌ك بكرێن.

مه‌كين قسه‌ى بۆ كه‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مه‌ريكا كرد و گوتى: پێويسته‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى سه‌ربازى به‌ په‌له‌ ره‌وانه‌ى هه‌ولێر بكه‌ين و پشتگيرى هێزى پێشمه‌رگه‌ بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌ره‌نگارى داعش ببێته‌وه‌.

له‌ 2014،  مه‌كين رايگه‌ياند، هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ سوپاى عێراق به‌ تواناتره‌ و سوپاى عێراق له‌ ئاستى پێويستدا نييه‌.ن مەكین- سەرۆك بارزا

مه‌كين يه‌كێك بوو له‌ پشتيوانانى هه‌رێمى كوردستان له‌ سه‌روبه‌ندى رووداوه‌كانى خيانه‌تى 16 ئۆكتۆبه‌ردا و داواى راگرتنى په‌لاماره‌كانى عێراق و پاراستنى هه‌رێمى كوردستانى ده‌كرد.

له‌  2017، مه‌كين داوايكرد، ئه‌مه‌ريكا راسته‌وخۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان پڕ چه‌ك بكات به‌ بێ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌غدا و ره‌زامه‌ندى له‌ به‌غدا وه‌ربگرێت.

له‌ 16ى تشرينى يه‌كه‌م 2017، هاوكات له‌گه‌ڵ له‌شكركێشى سوپا و حه‌شدى شه‌عبى به‌ره‌و ناوچه‌ كوردستانييه‌كان و كه‌ركووك، جۆن مه‌كين هۆشدارى دايه‌ عه‌بادى و حكومه‌تى عێراق و رايگه‌ياند، به‌كارهێنانى چه‌كى ئه‌مه‌ريكايى له‌ دژى كورد ئه‌نجامى كاره‌ساتبارى ده‌بێت بۆتان و باشتره‌ له‌و په‌يامه‌مان به‌ باشى تێبگه‌ن.

دواى رووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر و داگيركرانى به‌شێكى خاكى كوردستان له‌ لايه‌ن سوپا و حه‌شده‌وه‌، مه‌كين داواى له‌ ئيداره‌ى تره‌مپ كرد ستراتيژێكى نوێ دابڕێژێت و پشتيوانى به‌هێز له‌ كورد بكات و رێگرى له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێران له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ تايبه‌تى له‌ عێراق و سووريا بكات. راشيگه‌ياند، ئه‌و چه‌كه‌ى ئه‌مه‌ريكا داويه‌تى به‌ عێراق بۆ شه‌ڕكردنه‌ دژى داعش نه‌ك به‌كارهێنانى له‌ دژى كورد.ی لەكنەخۆشكەوتنی

مه‌كين ستايشى رۆڵ و رێڕه‌وى ژيانى سياسى سه‌رۆك بارزانى كرد و رايگه‌ياند، بڕياره‌كه‌ى بارزانى بۆ درێژنه‌كردنه‌وه‌ى ويلايه‌تى سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى، بڕيارێكى ئازايانه‌يه‌ و بڕيارى پياوێكه‌ كه‌ رێڕه‌وى ژيانى پڕ له‌ تێكۆشانه‌ له‌ پێناو مافى نه‌ته‌وه‌كه‌ى.

گوتيشى: بارزانى كه‌سايه‌تييه‌كى بوێرى ده‌وڵه‌ته‌ و ته‌مه‌نى له‌ پێناو ئامانجى نه‌ته‌وه‌كه‌ى ته‌رخانكردووه‌، هيواشى خواست، هه‌رێمى كوردستان له‌ دوژمنكارى دره‌ودراوسێكانى پارێزراو بێت.ەرۆك بارزانی- جۆن مەك

له‌ وته‌يه‌كدا كه‌ له‌به‌رده‌م كۆنگرێس پێشكه‌شيكرد، مه‌كين پشتيوانى له‌ كورد و هه‌رێمى كوردستان كرد و رايگه‌ياند، ئێران له‌ رێى فه‌يله‌قى قودسى سه‌ر به‌ قاسم سوله‌يمانييه‌وه‌ ده‌يه‌وێت ناكۆكى له‌ نێوان كورد و به‌غدا درووست بكات و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق بكاته‌ ده‌رفه‌تێك بۆ به‌هێزكردنى هه‌ژموونى خۆى.

مه‌كين سه‌باره‌ت به‌ بێده‌نگى ئيداره‌ى تره‌مپ له‌ ئاست رووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر ره‌خنه‌ى له‌و ئيداره‌يه‌ گرت و گوتى: ناڕوونى سياسه‌تى تره‌مپ له‌ عێراق و سووريا رێى خۆشكردووه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بۆشاييه‌كه‌ له‌ لايه‌ن ميليشيا ئێرانييه‌كانه‌وه‌.

مه‌كين له‌ 1936 له‌دايكبووه‌ و بە نەخۆشی شێرپەنجە لە 26/8/2018 كۆچی دواییكرد.





ئەم هەواڵە 4867جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad