English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەپەگە: سوپای سووریا بە رێککەوتن دەتوانێ بگەڕێتەوە رۆژئاوای کوردستان
2018-08-26 [06:39 AM]

ZNA - هه‌ولێر


گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رایدەگەیەنێت، سوپای رژێمی سووریا تەنیا بە رێککەوتن، دەتوانێ بگەڕێتەوە ئەو بەشەی کوردستان.

 

نوری مەحمود، گوتەبێژی یەپەگە لە بەرنامەیەکی کەناڵی (کوردستان 24)دا رایگەیاندووە، رژێمی سووریا بەبێ رێککەوتن و نەبوونی دەستوورێکی نوێ بۆ ئەو وڵاتە، ناتوانێ بگەڕێتەوە ”باکووری سووریا“، کە مەبەستی رۆژئاوای کوردستانە.

 

نوری مەحمود لەبارەی هەڕەشەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سووریا بە چوونەوەی سوپاکەی بۆ رۆژئاوای کوردستان، رایگەیاندووە، ئەو هەنگاوە ”مومکین نییە“ و سوپای عەرەبیی سووریا بەبێ رێککەوتن ناگەڕێتەوە رۆژئاوای کوردستان.

 

گوتەبێژی یەپەگە ئاماژەی بەوەش کردووە، دانوستاندنەکانی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتی و رژێمی سووریا بەردەوامن لەبارەی چارەنووسی دەسەڵاتی خۆڕێبەریی رۆژئاوای کوردستان.

 

لەبارەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی رووسیا و تورکیا لە دژی گرووپە توندڕەوەکانی شاری ئیدلیب، رایگەیاندووە، گوتەبێژی یەپەگە بەشداریی ئەو ئۆپەراسیۆنە ناکات، چونکە ”تەنیا شانۆ“یەکی ئەو دوو وڵاتەیە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان لە سووریا.

 

نوری مەحمود جەختی لەوە کردووەتەوە، کە سەقامگیربوونی بارودۆخی سووریا و گەشەسەندنی دیموکراسی لە بەرژەوەندیی رووسیا و تورکیادا نییە.

 

دوای دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا و کشانەوەی رژێمی ئەو وڵاتە لە رۆژئاوای کوردستان، پەیەدە دەستی بەسەر ئەو بەشەی کوردستاندا گرت.

 

لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.

 

بەھۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن ھاووڵاتیی لە ناوخۆی وڵاتەکە، بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیھان ئاوارە بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەست داوە.





ئەم هەواڵە 2182جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad