English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كه‌شناسی له‌ باره‌ی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه روونكردنه‌وه‌ ده‌دات
2018-08-26 [06:57 AM]

ZNA-هەولێر


به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان، ئاشكرایده‌كات بومه‌له‌رزه‌کەى بەرەبەیانی ئەمڕۆ له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌ستیپێكراوه‌و سه‌رچاوه‌كه‌ى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌ كرماشان و ناوچه‌ى تازه‌ ئاباد بووه‌.

به‌پێى ڕاگه‌یاندراوێك له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ئه‌نجامى زنجیره‌ بومه‌له‌رزه‌ى بەرەبەیانی ئەمڕۆ 26ـی 8ـی 2018، له‌ كاتژمێر 1:13 خوله‌كى شه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ك تۆماركراوه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌ ناوچه‌ى تازه‌ ئاباد له‌ كرماشان، به‌ قوڵایى 10 كم و به‌ گوڕى 6.2 پله‌ى رێكخته‌ر به‌ دوورى 150كیلۆمه‌تر له‌ داتا سه‌نته‌رى بومه‌له‌رزه‌یى ئه‌زمه‌ر.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوەش کراوە" كه‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ زۆربه‌ى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌ستیپێكراوه‌و له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانیش زیانى مادى و گیانى هه‌بووه".





ئەم هەواڵە 5524جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad