English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل: فرۆكه‌ی كه‌وسه‌ر هاوشێوه‌ی فرۆكه‌ كۆنه‌كانی ئه‌مریكایه‌
2018-08-26 [07:31 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سه‌رچاوه‌ ئیسرائیلییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی ئێران به‌ناوی "كه‌وسه‌ر" نمایشی كردووه‌، هه‌مان فڕۆكه‌ی ئێف 5ی ئه‌مه‌ریكییه‌ و شاره‌زاكانی ئێران په‌ره‌یان به‌ هه‌ندێك بواری ته‌كنیكی و ته‌كنه‌لۆژی داوه‌.

فڕۆكه‌كه‌  له‌وه‌ته‌ی نمایشكراوه‌، مشتومڕی زۆری به‌ دوای خۆیدا هێناوه‌، وێبسایتی ئه‌ڤیه‌یشنیستی تایبه‌ت به‌ فڕۆكه‌وانی جه‌نگی، رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نها په‌ره‌پێدانی فڕۆكه‌ كۆنه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌یه‌، كه‌ مۆدێلی ئێف 5ی فریده‌م فایته‌ری پێده‌گوترێت.

ئۆفیر جێندلمان، گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئیسرائیل ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، فڕۆكه‌ی "كه‌وسه‌ر" بۆ نمایش ئاماده‌ نه‌بووه‌، بۆیه‌ ئێرانییه‌كان ئێف 5یان له‌ جێگه‌ی نیشانداوه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات، چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له‌سه‌ر فڕۆكه‌كه‌ كراوه‌ و نیشانده‌ره‌ كۆنه‌كانیش به‌ نیشانده‌ری هۆشمه‌ند گۆڕاون و چه‌ند ئه‌ركێك به‌ جێده‌گه‌یه‌نن.

ئه‌گه‌رچی شێوه‌ی فڕۆكه‌ی "كه‌وسه‌ر" هه‌مان فڕۆكه‌ی ئێف 5ی ئه‌مه‌ریكییه‌ و بابه‌ته‌كه‌ له‌ زۆربه‌ی میدیاكانی جیهان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا تاران هیچ لێدوانێكی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ نه‌داوه‌.

فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 5، له‌ ساڵی 1950، له‌لایه‌ن كۆمپانیای نۆرسرۆپ درووستكراوه‌ و تا ئێستاش له‌ بواری سه‌ربازی له‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ راهێنانی فڕۆكه‌وانان به‌كارده‌هێنرێت و نرخه‌كه‌شی 2.1 ملیۆن دۆلاره‌





ئەم هەواڵە 4039جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad