English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كێشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ر كرا
2018-08-26 [07:53 AM]

ZNA – هه‌ولێر


گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند: به‌ چاككردنه‌وه‌ی بۆری گازی سرووشتی كێڵگه‌ی كۆرمۆر، پێدانی كاره‌بای نیشتمانی ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان، محەممەد ئەمین هەورامانی،  بە باسی راگەیاند، تیمەكانیان توانیویانە كێشەی بۆڕی گواستنەوەی غای سرووشتی چارەسەر بكەن.

ئه‌و گوتیشی "دوای ئەوەی شەوی رابردوو ئەو بۆڕیەی غای سرووشتی لە كۆرمۆرەوە بۆ وێستگە گازییەکەی کارەبای هەولێر دەگواستەوە شكا، دوای نیوەڕۆ تیمەكانمان كێشەیان چارەسەر كرد".

 

 
روونیشیكرده‌وه‌:" ئێستا غازی سرووشتی خراوەتەوە نێو بۆڕیەكە، بەڵام تاوەكو دەگاتەوە وێستگەی كارەبای هەولێر هەندێك كاتی پێویستە، بۆیە ئەم شەو كێشەی كەمبوونی كارەبا چارەسەر دەبێت و ماوەی پێدانی کاتەکانی کارەبا دەگەرێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی".

 

 
ئەو بەرپرسەی كارەبا ئاشكراشیکرد، کە بڕی 900 مێگاوات كارەبای نیشتمانی بەهۆی ئەو كێشەیەوە كەمی كردووە.

 





ئەم هەواڵە 7525جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad