English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك بارزانی: مه‌ككه‌ین له‌ بیره‌وه‌ریماندا ده‌مێنێته‌وه‌
2018-08-26 [08:35 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی جۆن مه‌ككه‌ین، گه‌وره‌ سیناتۆری ئه‌مه‌ریكا و دۆستی گه‌لی كورد، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی له‌ تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

سه‌رۆك بارزانی له‌ تویته‌كه‌یدا، ده‌ڵێت: "به‌ خه‌مبارییه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی سیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ینمان پێگه‌یشت، له‌ به‌رامبه‌ر پشتیوانی و دۆستایه‌تییه‌كه‌ی بۆ گه‌لی كورد، له‌ بیره‌وه‌ری ئێمه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌".

Masoud Barzani@masoud_barzani

Deeply saddened to know of the death of Senator John McCain whose support for, and friendship with, the people of Kurdistan shall remain in our memory, May he rest in eternal peace.

11:22 AM - Aug 26, 2018

Twitter Ads info and privacy

مه‌ككه‌ين و كورد

جۆن مه‌ككه‌ين يه‌كێك بووه‌ له‌ پشتيوانه‌ سه‌ره‌كييه‌كانى دۆزى كورد له‌ كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا و به‌رده‌وام له‌ رێى په‌يام و لێدوان و سه‌ردانه‌كانييه‌وه‌ پشتيوانى بۆ پرسى كورد له‌ عێراق و سووريا ده‌ربڕيوه‌.

مه‌ككه‌ين چه‌ندين جار سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و به‌رپرسانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌ته‌وه‌.

له‌ سه‌روبه‌ندى خيانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ردا و له‌ كۆنگرێسه‌وه، مه‌ككه‌ین‌ ده‌نگى پشتيوانى بۆ هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبڕى و هۆشدارى دايه‌ حكوومه‌تى عێراق و حه‌يده‌ر عه‌بادى له‌ به‌كارهێنانى چه‌كى ئه‌مه‌ريكى له‌ دژى كورد.

مه‌ككه‌ين بۆ رۆژئاواى كوردستانيش، يه‌كێك بووه‌ له‌ پشتيوانانى هێزه‌ كوردييه‌كان و داوای ده‌كرد، ئه‌مه‌ريكا كورد له‌ عێراق و سووريا پڕ چه‌ك بكات بۆ ئه‌وه‌ى كورد بتوانێت به‌ره‌نگارى داعش ببێته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 7420جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad