English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەخۆشی كۆلۆن چییە
2018-08-26 [09:48 AM]

هەولێر _ ZNA



کۆڵۆن ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پاراستنی یەکسانی ئاوی لەش و چالاکییەکانی کرداری هەرسدا، لەبەر ئەوە پێویستە بەشێوەیەکی باش ئاگاداری پاراستنی تەندروستی بیت.
 

ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییەکانی کۆڵۆن دەبن ، بەردەوام هەست بە بوونی هەوا دەکەن لەناو ورگدا، هەروەها گەدەیان هەڵدەئاوسێت و تووشی قەبزی یان سکچوون دەبن و ئازار و بای سکیان بۆ دروست دەبێت، تێكچوونی حاڵەتی چوونە سةرئاو(مرافق) ،هةست كردن بە سك ئێشان ڕەنگە بۆنی دەمیشیان هەبێت.

لەم بابەتەدا شەش ڕێنمایی بۆ پاراستنی تەندروستی کۆڵۆن دەخەینە روو.

١- دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ و توڕەیی و خەمۆکی.

٢- کەمکردنەوەی خواردنەوە کافائیندارەکان وەک چا، قاوە، خواردنەوە گازیەکان.

٣- خواردنی هەر سێ ژەمە خۆراکیەکان، بەبڕی کەم بەجۆرێک ئازاری گەدەت نەدات.

٤- ئەنجامدانی وەرزش، ئەمەش باشترین هەنگاوە کە چارەسەری زۆربەی نەخۆشیەکانی کۆڵۆن دەکات.

٥- خواردنەوەی ئاو لەو کاتانەی گەدەت پڕ نیە، وەک پێش ژەمی نانخواردن یان چەند کاتژمێرێک دوای نانخوارد، ئەمەش یارمەتی چالاککردنی کۆڵۆن دەدات.

٦- خواردنەوەی شۆربای سەوزە و چای ڕووەکی، وەک چای
سەوز یان زەنجەفیل.

٧- واز هێنان لە جگەرە كێشان

٨-نەخواردنی هەندێك لە خواردنەكان وەكو (فەلافل، بیبەری تیژ , نیسك ،پاقلە ) ئەمە لە نەخۆشێك بۆ نەخۆشێكی تر دەگۆڕێت





ئەم هەواڵە 8539جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad