English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانى: مه‌ككه‌ین دۆستێكى دڵسۆزى گه‌لى كوردستان بوو
2018-08-26 [09:03 AM]

ZNA-هەولێر


به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێز جۆن مه‌ككه‌ین، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

كۆچى دواییى سیاسه‌تمه‌دارى بلیمه‌ت و كه‌سایه‌تیى دیارى ئه‌مه‌ریكا و دۆستى دڵسۆزى گه‌لى كوردستان جۆن مه‌ككه‌ین خه‌مبارى كردم. به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ له‌ دڵه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى قووڵم له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان و دۆستانى ده‌رده‌بڕم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى مه‌ككه‌ین به‌ به‌زه‌یى و به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا هاوكار و پشتیوانى خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌ى بێت.

له‌ده‌ستدانى به‌ڕێز مه‌ككه‌ین بۆ گه‌لى كوردستان زیانێكى گه‌وره‌ بوو. ئه‌و دۆستێكى دڵسۆزى گه‌لى كوردستان و خه‌مخۆر و پارێزه‌رێكى سه‌رسه‌ختى به‌ده‌ستهێنان و پاراستنى مافه‌كانى بوو. له‌ هه‌موو ده‌رفه‌تێكدا ئه‌وپه‌ڕى به‌رگرى له‌ گه‌لى كوردستان و مافه‌كانى كردووه‌ و به‌رده‌وام هه‌وڵى داوه‌ به‌ مافه‌ ڕه‌واكانى بگات. گه‌لى كوردستان هه‌رگیز دڵسۆزى و پشتیوانیى به‌ڕێز مه‌ككه‌ین له‌بیر ناكات و هه‌میشه‌ ڕێز له‌ یادى ده‌نێت.

ڕۆحى شاد و یادى به‌خێر.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
26/8/2018





ئەم هەواڵە 3625جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad