English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی ئاستی بینینی چاو دادەبەزێت
2018-08-26 [11:26 AM]

هەولێر _ ZNA


 

كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی بینینی چاو بریتیه‌ له‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه‌ توشی چاو ده‌بێت، بۆیه‌ بینینی ئه‌و كه‌سه‌ بۆ شته‌كان له‌ نزیكه‌وه‌ ڕوونه‌ و به‌ڵام بۆ شوێنه‌ دووره‌كان روون نیه‌، له‌ چاوی ئاساییدا كاتێك تیشك ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر چاو ئه‌و تیشكه‌ كرژ ده‌بێته‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی بیلبیله‌وه‌، دواتر كرژده‌بێته‌وه‌ دوباره‌ ئه‌مجاره‌ له‌ ڕێگه‌ی هاوێنه‌ی چاوه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و تیشكه‌ كۆ ده‌بێته‌وه‌ به‌ شێوازێكی روون  له‌ سه‌ر تۆڕی چاو له‌ به‌شی دواوه‌وه‌ی، له‌ حاڵه‌تی كزبوونی چاو  بیلبیله‌ی چاو كرژبونه‌وه‌كه‌ی به‌ لاری ده‌بێت  یان فراوانی له‌ و شوێنه‌ ده‌بێته‌وه‌ به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ كرژبونه‌وه‌كه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی كۆبونه‌وه‌ی تیشك  له‌ به‌رده‌م تۆڕی چاو نه‌ك له‌ دوای ئه‌و تۆره‌ ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ بینینه‌كه‌ به‌ شێوازێكی ته‌ماوی بێت.

كه‌می ئاستی بینینی چاو زۆر جار له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌م كه‌م، هه‌روه‌ها پله‌كه‌ی زیاد ده‌بێت له‌ كاتی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا و جێگیر ده‌بێت له‌ ته‌منی (18) ساڵیدا.

به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی بینینی چاو ئه‌و كه‌سه‌ ده‌توانێت شته‌كان له‌ نزیكه‌وه‌ ببینێت به‌بێ چاویلكه‌ ، به‌ڵام ناتوانێت شته‌كان ببینێت له‌ دوره‌وە .

هه‌ر كات پله‌ی كه‌می ئاستی بینینی چاو زیاد بێت ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ ناتوانێت به‌ جوانی و ڕوونی ببینێت وفجقدعه‌ده‌سه‌ی چاویلكه‌كه‌ی گه‌وره‌ ده‌بێت.





ئەم هەواڵە 2077جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad