English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران...وەزیری دارایی له‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌كرا
2018-08-26 [12:47 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ یەکشەممە پەرلەمانی ئێران به‌زۆرینه‌ی دەنگ بڕیاری دەرکردنی وەزیری دارایی وڵاته‌كه‌ی مەسعود کارباسیانی دا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سەرۆکی پەرلەمانی ئێران عەلی لاریجانی گوتی ڕۆژی یەکشەممە 137 پەرلەمانتار لە کۆی 260 پەرلەمانتاردا دەنگی دژ بە کەرباسیانیان دا. سەرەتای ئەم مانگەش یاسادانەران وەزیری کاری کابینەتەکەی ڕۆحانی، عەلی ڕابەییان هاوشێوە لە کار لادا.

ڕەخنەگرانی وەزیری دارایی لە کارلادراو، مەسعود کارباسیان، دەڵێن حکومەت سەرکەوتوو نەبووە لە هەوڵدان بۆ باشکردنی باری ئابوری لە کاتێکدا لە کاتێکدا دانۆڵد ترامپ دەستی کردەوە بە سزاکان پاش ئەوەی ئەمەریکا لە سەودا ناوکیەکەی ساڵی 2015 کشایەوە.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابوردوودا تمەنی ئێرانی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆوە بینی، ئەمەش بووه‌ته‌ هۆی بەرزبوونەوی نرخی شتومەک، هه‌ندێك لایەنی توندڕەوی ئێران ئەم قەیرانە دەخەنە ئەستۆی حەسەن ڕۆحانی کە تا ئاستێک بە کەسێکی میانەڕەو لەقەڵەم دەدرێت و ساڵی ڕابوردوو بۆ خولی دووهەمی سەرۆکایەتی هەڵبژێردرایەوە.

 

voa

 

 





ئەم هەواڵە 1945جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad