English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی ئێران وەزیری ئابووری لە كارەكەی دوورخستەوە
2018-08-26 [12:58 PM]

ZNA - هەولێر


پەرلەمانی ئێران بە زۆرینەی دەنگ مەسعوود کەرباسیان، وەزیری ئابووری كابینەی حەسەن رۆحانی لەكارەكەی دوور خستەوە.

ئەمرۆ یەكشەممە پەرلەمانی ئێران بە زۆرینەی دەنگ متمانەی لە مەسعوود كەرباسیان وەزیری ئابووری ئێران وەرگرتەوە، پێشتر سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئێران داوای لە حەسەن رۆحانی سەرۆككۆماری ئێران كردبوو كە لە كۆبوونەوەی دەنگدان لەسەر داھاتووی وەزیری ئابووری ئامادە بێت، بەڵام رۆحانی رەتیكردبوویەوە.

ھاوكات حەفتەی رابردووش پەرلەمانی ئێران متمانەی لە عەلی رەبیعی وەزیری كارو خۆشبژێوی وەرگرتبوویەوە.

بڕیاریشە سەرەتای مانگی داھاتوو حەسەن رۆحانی سەرۆككۆماری ئێرانیش بۆ لێپرسینەوە بانگھێشتی پەرلەمان بكرێت.





ئەم هەواڵە 4897جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad