English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەڵكی مەریوان بۆ پشتیوانی لە ژینگەپارێزان رژانە سەر شەقامەكان
خۆپێشاندانی خەڵکی مەریوان
2018-08-26 [01:22 AM]

ZNA - هەولێر


خەڵكی شاری مەریوانی رۆژھەڵاتی كوردستان ئەمرۆش رژانەوە سەر شەقامەكان و داوای روونكردنەوەی چۆنیەتی مردنی چوار ژینگەپارێز و چالاكی مەدەنی شارەكەیان دەكەن.

دوێنێ شەممە دوای ئەوەی چوار چالاكی مەدەنی و ژینگەپارێزی لەكاتی كوژانەوەی ئاگرێك كە دارستان و رەز و باخەكانی مەریوانی گرتبۆوە، سووتان و گیانیان لەدەستدا، خۆپێشاندانێكی بەرفروان دەستی پێكرد و خەڵك دروشمی جیاوازیان دژبە حكومەت و شارەوانی دەوتەوە و داوای روونكردنەوە لە چۆنیەتی سووتانی ئەو ژینگەپارێزانە كرد، ئەمرۆش لەكاتی بەخاكسپاردنی تەرمی ئەو چوار چالاكوانە خۆپێشاندان و مانگرتن دەستی پێكردەوە. خۆپێشاندەران دەلێن ھۆكاری گیان لەدەستدانی ئەو ژینگەپارێزانە تاكوو ئێستاش ناڕوونە.





ئەم هەواڵە 5536جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad