English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مووچە دزراوەکەی فەرمانبەرانی دووزخورماتوو دۆزرایەوە 
2018-08-26 [01:30 AM]

ZNA – ھەولێر 




بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دوزخورماتوو رایگەیاند کە لە ھەیکەلێکی گەڕەکی عەسکەری، مووچە دزراوەکەی فەرمانبەرانی فەرمانگەی شوێنەواری دوزخورماتوو دۆزرایەوە.


لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دوزخورماتوو رایگەیاند :‌ دوای ئاگادارکردنەوەیان لەوەی ژمارەیەک چەکداری نەناسراو مووچەی فەرمانبەرانی فەرمانگەی شوێنەواری دوزخورماتووی دزی بوو، دەستبەجێ لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی عەمید حسێن عەلی رەشید و ژمارەیەک ئەفسەری لێکۆڵینەوە پێکھێنرا.

پۆلیسی دووزخورماتوو ئاماژەی بەوەدا کە دوای گەڕان و پشکنین پارە دزراوەکە لە یەکێک لە ھەیکەلەکانی گەڕەکی عەسکەری دۆزرایەوە.

ھاوکات عەمید حسێن عەلی بەڕێوەبەری پۆلیسی دوزخورماتوو رایگەیاند  "کاتژمێر ١٢:٣٠ی شەوی رابردوو دوای وەرگرتنی زانیاریی لەسەر ژمارەیەک چەکدار لە خانوویەکی تەواونەکراوی ‌گەڕەکی تین لەناو قەزاکە، ھێزەکانمان چونە ناوچەکە و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر رووبەڕووبوونەوە روویدا و لە ئەنجامدا چەکدارەکان ھەڵاتن.

بەڕێوەبەری پۆلیسی دوزخورماتوو ئەوەشی خستەڕوو کە "پشکنینیمان بۆ شوێنەکە کرد و بڕێک پارەمان لەناو ئەو خانووە دۆزییەوە.

ھەروەھا گووتیشی:  دوای لێکۆڵینەوە و وردبینی دەرکەوت ئەو پارەیە موچەی فەرمانبەرانی فەرمانگەی شوێنەواری دوزخورماتووە.

پێشتر عەلی ھاشم جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای دوزخورماتوو رایگەیاند کە "کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی شەممە ٢٦ی ئاب، چەکدارێک کە جلی ڕەش لەبەردابووە و دەمامکی پۆشیبوو، لەکاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٨ی فەرمانگەی شوێنەواری دوزخورماتوو ھەڵیکوتایە سەر بینای فەرمانگەکە و سەرجەم مووچەی فەرمانبەرانی برد.


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7249جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad