English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری به‌رگری سوریا: ئیدلب به‌هێز یان به‌ئاشتی رزگار ده‌كه‌ین
2018-08-26 [04:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زیری به‌رگری سوریا و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای سوریا، عیماد عه‌بدوڵا عه‌لی ئه‌یوب له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئێران عه‌مید ئه‌میر حاته‌می وتی، پارێزگای ئیدلیب به‌هێز یان له‌ رێگه‌ی ئاشتیه‌وه‌ رزگار ده‌كه‌ین.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ دیمه‌شق عیماد ئه‌یوب رایگه‌یاند، ئیدلیب بۆ باوه‌شی نیشتمان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ته‌واوی خاكی سوریا به‌ ئاشته‌وایی یان به‌ پرۆسه‌ی سه‌ربازی له‌ تیرۆر پاك ده‌كرێته‌وه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، په‌یوه‌ندی ئێران و سوریا نمونه‌یه‌كی ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ كه‌ سه‌ربه‌خۆن و خاوه‌ن سه‌روه‌ری خۆیانن.

لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری به‌رگری ئێران وتی، ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌دوای ئه‌و شتانه‌ی له‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات ماویانه‌ ده‌گه‌ڕێن، بۆ ئه‌وه‌ی بوونی خۆیان له‌ ناوچه‌كه‌ بسه‌لمێنن.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ وه‌زیری به‌رگری ئێران به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ دیمه‌شق و بڕیاره‌ دوو رۆژ بمێنێته‌وه‌، له‌میانی مانه‌وه‌ی چاوی به‌ سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێت.

 

rt





ئەم هەواڵە 4987جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad