English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا: به‌ربه‌ست دروستكردن بۆ فرۆكه‌كه‌مان له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه‌ مه‌ترسیداره‌
2018-08-26 [05:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


روسیا چه‌كی ئاسمانی شاهانه‌ی به‌ریتانی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی ئاسته‌نگی بۆ فرۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ریای ره‌ش دروستكردوه‌ و به‌ رووداوێكی مه‌ترسیداری وه‌سف كرد‌، وتیشی، ئامانجی بێزاكردنی روسیایه‌.

ئه‌و تۆمه‌ته‌ له‌لایه‌ن باڵێۆزی روسیا له‌ له‌نده‌ن  له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌رچوو دوای ئه‌وه‌ی چه‌كی ئاسمانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا رۆژی هه‌ینی رابردوو ئاسته‌نگی بۆ فرۆكه‌یه‌كی هێزی ئاسمانی روسیا له‌سه‌ر ده‌ریای ره‌ش دروستكرد كه ‌ له‌و كاته‌دا له‌ ئه‌ركی گه‌ڕان وسوڕاندا بوو، له‌ هه‌مان كاتدا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو ئاسته‌نگ بۆ دوو فرۆكه‌ی دیكه‌ی روسیا دروست كرا.

باڵیۆزی روسیا وتیشی، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ چین ؟ كه‌ فرۆكه‌ی روسیا نزیك كه‌ناراوه‌كانی روسیا- به‌ریتانیا دروستی ده‌كه‌ن، ئه‌و ئه‌ركانه‌ له‌سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانیشی هه‌ڕه‌شه‌ نییه‌ چونكه‌ له‌ دووری دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌ دوورگه‌كانی به‌ریتانیا دوورن.

به‌یاننامه‌كه‌ی باڵیۆزی به‌ریتانیا باسی له‌وه‌ش كرد، له‌بری خۆبه‌هێز كردنی هه‌رلایه‌نێك، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا بوونی خۆیان له‌ ناوچه‌ی ده‌ریای ره‌ش بۆ بێزاركردن به‌كار ده‌هێنن ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌رێگه‌ی لێدوانه‌وه‌ نییه‌ به‌ڵكو له‌ رێگه‌ی كرده‌وه‌ی سه‌ربازیشه‌وه‌ بۆیه‌ زۆر به‌ساده‌یی ئه‌مه‌ كارێكی ترسناكه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا هیچ شتێكی به‌مباره‌یه‌وه‌ را نه‌گه‌یاند.

سێ وڵات ئه‌وانیش رۆمانیا و بولغاریا و توركیا هاوپه‌یمانی به‌ریتانیان له‌ هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تله‌سی كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر ده‌ریای ره‌ش.





ئەم هەواڵە 4897جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad