English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كێ به‌رگرى له‌ ناسنامه‌ى كوردستانيبوونى كه‌ركووك ده‌كات؟
2018-08-26 [08:46 AM]

نووسینی: دڵشاد مەولوود


له‌ مێژووى نوێى كورد و كوردستاندا به‌ڵگه‌ مێژووييه‌كان ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن، كه‌ رابه‌رى نه‌ته‌وه‌يى كورد و كوردستان مسته‌فا بارزانى نه‌مر به‌ بڕيارێكى تاكتيكيش و له‌سه‌ر بچووكترين پرسى كوردستانيبوونى كه‌ركووك سازشى نه‌كرد و چونكه‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵقوڵاوى بنه‌ماى شۆڕشه‌كه‌ى بوو، كه‌ كه‌ركووك دڵى كوردستانه‌ و جه‌سته‌ بێ دڵ نابێت و دڵيش ئه‌گه‌ر سه‌ت ساڵى ديكه‌ش داگير بكرێت، هه‌ر كوردستانه‌.
به‌ڵێ راسته‌، وا نزيكه‌ى يه‌ك ساڵه‌ كه‌ركووكى داگيركراو كه‌وتووه‌ته‌وه‌ ژێر سته‌م و جه‌ورى ميليشياكانى حه‌شد و سوپاى عێراق، هه‌موو كوردێكيش ئه‌و راستييه‌ ده‌زانێت، كه‌ ئه‌گه‌ر گرووپێكى خيانه‌تكار نه‌بوونايه‌، هه‌رگيز ئه‌و خه‌ونه‌ى حه‌شد و سوپاى عێراق نه‌ده‌هاته‌دى و پێشمه‌رگه‌ نه‌يده‌هێشت شاره‌كه‌ بكه‌وێته‌ ده‌ستيان وه‌ك ئه‌وه‌ى نه‌يهێشت بكه‌وێته‌ ده‌ست داعش، هاوشێوه‌ى مووسڵ و رومادى و تكريت.
ناسنامه‌ى كه‌ركووك به‌ ئيمپراتۆرێكى گه‌وره‌ى وه‌ك عوسمانييه‌كان نه‌ سڕايه‌وه‌ و به‌ سته‌م و سياسه‌تى ئينگليزه‌كانيش نه‌شێوێندرا و به‌ سياسه‌تى ته‌عريب و ته‌بعيس و ته‌رحيلى به‌عسى فاشيستيش نه‌گۆڕدرا. ئێستاش به‌ وته‌ى ئه‌م به‌رپرس و ئه‌و سياسه‌توان ناگۆڕدرێت. كه‌ركووك شارى باوك و باپيرانى كورد و هه‌ر به‌ كوردستانيبوونيشى ده‌مێنێته‌وه‌.
له‌ 72 ساڵى رابردوودا پارتى و رێبه‌رايه‌تييه‌كه‌ى به‌رده‌وام بوونه‌ته‌ به‌رگريكارێكى راسته‌قينه‌ى پرسى كوردستانى بوونى كه‌ركووك و سه‌ره‌ڕاى خيانه‌تى ناوخۆيى ئه‌وه‌ى وره‌ و تواناى خۆڕاگرى و ئومێدى مانه‌وه‌ى به‌ خه‌ڵكه‌ ره‌سه‌نه‌كه‌ى كه‌ركووك به‌خشيوه‌ و بووه‌ته‌ پارێزه‌رى شوناسه‌ نه‌ته‌وه‌ييه‌كه‌ى كه‌ركووك په‌يامى دێرين و مێژوويى مسته‌فا بارزانى نه‌مره‌ كه‌ به‌ر له‌ ده‌يان ساڵ درووشمى كه‌ركووك دڵى كوردستانه‌ى به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ و پارتى و رێباز بارزانى له‌ پێناوييدا هه‌زاران قوربانى داوه‌. 
ئه‌مڕۆش له‌ سايه‌ى بوونى سه‌رۆك بارزانى و سياسه‌تى واقيعيانه‌ و كوردستانييانه‌ى سه‌رۆك، توانرا به‌سه‌ر گه‌وره‌ترين خيانه‌تى سه‌ده‌دا سه‌ركه‌وين و پارێزگارى له‌ ناسنامه‌ى كوردستانيبوونى كه‌ركووك بكرێت و ئه‌و په‌يامه‌ بگه‌يه‌نرێته‌ دوژمنانى كورد و كوردستان، كه‌ هه‌رچه‌ند به‌ خيانه‌ت و خه‌نجه‌رى ژه‌هراوى له‌ پشته‌وه‌ توانيتان بۆ ماوه‌يه‌كى كاتيش كه‌ركووك داگير بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام هه‌رگيز ناتوانن كوردستانيبوون و مۆركى كوردى شاره‌كه‌ بسڕنه‌وه‌، چونكه‌ پارتێك به‌ رێبه‌رايه‌تى سه‌رۆك بارزانى له‌ سه‌نگه‌رى كوردستانيبوونى كه‌ركووكه‌وه‌ به‌رگرى له‌ ناسنامه‌ى ره‌سه‌نى شاره‌كه‌ ده‌كات.





ئەم هەواڵە 4312جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad