English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ رازیكردنی كورد شاندێكی لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر
2018-08-27 [05:55 AM]

ZNA – هه‌ولێر


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شاندێکی لایەنە عێراقیه‌كان کە پێکدێن لە سائیروون و نەسر و حیکمە و وەتەنییە، گەیشتنە هەولێر و لەگەڵ سەرۆك بارزانی و شاندی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە.

بۆ پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، شاندێكی ئه‌و ئه‌ولایه‌نانهی‌ هێناوه‌ته‌ هه‌ولێر، ئه‌مه‌ش بەمەبەستی رازیکردنی ئەو دوو حیزبە کوردستانییەیە کە زۆرترین کورسییەکانی پەرلەمانی عێراقیان هێناوە لە کوردستان،.
 
شانده‌كه‌ی عێراق پێكدێن له‌ هه‌ریه‌ك، نسار رەبیعی و جاسم حلفی لە هاوپەیمانی سائیروون، عەدنان زەرفی و خالد عوبەیدی لە هاوپەیمانی نەسر، ئەحمەد فەتلاوی و عەبدوڵڵا زەیدی لە رەوتی حیکمە و کازم شەمەری و رەحد دهلکی لە هاوپەیمانی وەتەنییە شاندەکە پێکدەهێنن".
 
بڕیاره‌ شانده‌كه‌  له ‌كاتژمێر 11  پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ لە پیرمام لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبنەوە و هەروەها كاتژمێر3 دوای نیوه‌ڕۆ لەگەڵ هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبنەوە
 
 




ئەم هەواڵە 2785جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad