English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودە گرینگەکانی ترێی ڕەش چین
2018-08-27 [10:07 AM]

هەولێر _ ZNA


ترێی رەش یەكێكە لەو میوە هاوینەییانەی لەرووی تەندروستیەوە چەندین سوودی گرنگی هەیە بۆ جەستەو زۆر توێژینەوەشی لەبارەوە كراوە.

1. ترێی ڕەش یان شەربەتەكەی ئاستی شەكری ناو خوێن هاوسەنگ دەكات و توانای دەردانی (ئەنسۆلین) باشتر دەكات.

2. مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و خوێنبەرەكان كەمدەكاتەوەو ماسولكەكانی دڵ دەپارێزێت.

3. ئەگەر بە شێوەیەكی بەردەوام بیخۆیت توانای مێشك و تەركیز باش دەكات، ئەگەر ڕۆژانە كوپێك شەربەتی ترێی ڕەش بخۆیتەوە ئەگەری توشبوون بە (زەهایمەر) كەم دەكاتەوە.

4. بڕێكی زۆر (فلافۆنۆید) ی تێدایە بەهۆیەوە لە شێرپەنجەی قۆڵۆن و منداڵدان و پڕۆستات دەمانپارێزێت.

5. دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی ڕووەكی و ڕیخۆڵە نەرم دەكاتەوەو قەبزی چارەسەر دەكات.

6. پێست جوان دەكات و نیشانەكانی چوونە تەمەن دوادەخات، دەتوانیت وەك شەبەت بیخۆیتەوە یان وەك ماسك بەكاری بهێنیت.

7. سوڕی خوێن چاڵاك دەكاتەوەو لە جەڵتەی دڵ دەمانپارێزێت.

8. دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسان و لەش لە ئیلتیهابات دەپارێزێت.

9. بڕێكی زۆر ئاسنی تێدایەو لە كەمخوێنی دەمانپارێزێت.





ئەم هەواڵە 8233جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad