English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌وێنه‌ ... له‌ڕووداوێكى هاتووچۆدا 8 كه‌س بوونه‌ قوربانى
2018-08-27 [07:05 AM]

ZNA-هەولێر


گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت: ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌لە ئەنجامی پێچه‌وانه‌ی ڕۆیشتن شۆفێری ئۆپلێكی پێكدادانیكی سه‌خت ڕوویدا له‌ئه‌نجامدا 8 كه‌س برینداربوون.

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، فازڵ حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت: ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌  26ـی8ـی2018، له‌گه‌ڕه‌كی زانكۆ له‌به‌رامبه‌ر باڵه‌خانه‌ی كۆنی هاتووچۆی هه‌ولێر شۆفێری ئۆپلێكی ڕه‌نگ عنابی تایبه‌ت بۆپاشه‌كه‌وتكردنی كات بۆگه‌یشتن به‌شوێنێك ڕێگایه‌كی كورتكراوه‌ی هه‌ڵبژارد، به‌ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی ڕۆیشتن داخلی شه‌قامێك بوو كه‌به‌ره‌و گه‌ره‌كی مامۆستایانی زانكۆ ده‌چێت، له‌و كاته‌ له‌سایده‌ راسته‌كه‌ ئۆتۆمبێلێكی تری ئۆپلی تایبه‌ت ده‌هات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ته‌پو تۆز وخۆڵبارین ئاستی بینینی كه‌م كردبۆوه‌، بۆیه‌ پێكدادانیكی سه‌خت له‌نێوانیان ڕوویدا له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ 8 كه‌س برینداربوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە: كه‌7 لە بریندارەکان سه‌رنیشینی ئه‌م ئۆپله‌ بوو كه‌ئاراسته‌ی ڕۆیشتنی ئاسایی خۆی ده‌رۆیشت وه‌له‌هێلكاری شوێنی روداوه‌كه‌ ئه‌و ئۆپله‌ی كه‌به‌ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ ده‌رۆیشت به‌لایه‌نی خه‌تابار دانرا .

 ناوبراو ڕاشیده‌گه‌ێنێت: چه‌ندین جار ئاگاداری شوفێرانمان كردۆته‌وه‌ كه‌به‌تایبه‌تی له‌م شوێنه‌ به‌ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ نه‌ڕۆن چونكه‌ ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌ رووداوی هاتووچۆ هه‌یه‌ .

 

111





ئەم هەواڵە 5632جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad